(ئه‌حمد)د.خ
21/03/2015 نوسەر: bzavpress

(ئه‌حمد)د.خ


نــووری ڕێـگای تـاریـکـیـم تـۆی، سـه‌روه‌رم
تــۆ شـــــکـۆفـه‌ی ئـاوه‌زم تـۆی، پـــه‌روه‌رم

 تــۆ پـێـشـه‌وای دوێنێ و ئه‌مڕۆی، میلله‌تی
 ڕابـــه‌ری ڕزگـــــــــــاری تـــۆی، له‌ زیلله‌تی

دڵــی تـۆ پـڕ بـخـشــــایـشـــی، خــودا بـوو
ژیـــانــی تـۆ کــۆشــــایـشـــی، جــودا بـوو

تـۆ به‌ فرمێسکی گه‌شـی، خۆشــه‌ویستی
دڕت به‌ شـــه‌وی ڕه‌شـی، ژێـر ده‌ســــــتی

گه‌واهــی ده‌ده‌م تـۆ تـه‌نـیـای، مه‌عـشه‌ری
تـکـاکــــاری هــه‌ر دوو دنـیـای، بـه‌شـــه‌ری

ئـه‌مـڕۆکه‌ شــــیـریـنی شـادی، بـه‌ ســۆزه‌
له‌ دایـک بـوونـــــی تـــــۆ یـادی، پـیــــــرۆزه‌

بـه‌ نـاوی نـووری شــــنـیـانـی، ((ئه‌حـد))ی
ســــه‌ڵاوات لێده‌ن سه‌ر گیانی، (ئه‌حـمد)ی