نازی بەهار
21/03/2015 نوسەر: bzavpress

نازی بەهار


نەرمە نەرمە وا گەییشت بەهار ..
بۆنی باران، بۆنی سەوزە ،بۆنی خاك..
چڵ و چیلکەو لق ، باران بە فرمێسکی کردی پاك..
ئاسمانی شین و هەوری سپی..
گەڵای سەوزی.. بیی
نەغمە و بانگی پەڕەسێلکەی شاد
خەڵوەتی گەرمی کۆترە مەستەکان ..
نەرمە نەرمە واگەییشت بەهار
خۆش بەحاڵی رۆژگار
خۆش بەحاڵی کانی و دەشتەکان
خۆش بەحاڵی تۆو سەوزەکان
خوش بەحاڵی خونچە کراوەکان
خۆش بەحاڵی کچی مێخەك لە مل کە پێدەکەنێت بەناز..
خۆش بە حاڵ گیانی پڕ بوو لە ئیمان ..
خۆش بە حاڵی خۆرەهەتاو
ئەی دڵی من .. گەرچی لەم ڕۆژگارەدا
جلی ڕەنگی لەبەر ناکەیت بە کام
بادەی ڕەنگین نانۆشیت لە جام
نوقڵو سەوزە لەسەر سفرەتدا نیە
جامیشت لەمەی خاڵییە
ئەی درێغ لە تۆ
ئەگەر وەك گوڵ سەمانەکەیت لەگەڵ نەسیم
ئەی درێغ لە من ..
گەڕ مەستم نەکات خۆرهەتاو..
ئەی درێغ لە ئێمە
گەر کامێك نەکەی ئێمە لە بەهار

کاریگەری ئەم هۆنراوەیە هاوسەرم دروستی کرد لەسەرم بە خوێندنەوەی شیعرێکی شاعیری بەناوبانگ فەرەیدونی موشیری و منیش فیکرەکەیم وەرگرتو بۆ ئێوەم نوسی، هەرچەندە ئەو باسی مەی دەکات ، بەڵام لای من مەست بوون بە ئیمانە، نەك بەشەراب..