نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی هەرێمی بۆ پرۆسەی ئاشتی  لە تورکیا دوپاتكردەوە
21/03/2015 نوسەر: bzavpress

نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی هەرێمی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دوپاتكردەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا كە لە ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد خوێنرایەوە پێشوازی لەپەیامەكەی ئۆجەلان دەكات‌و پشتیوانی هەرێمی بۆ پرۆسەی ئاشتی دوپاتكردەوە.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، نێچیرڤان بارزانی، وێڕای سوپاس كردنیان بۆ بانگهێشت كردنی بۆ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌، نه‌ورۆزی ئه‌وان و هه‌موو كوردستانیان پیرۆز ده‌كات و هیوا ده‌خوازێ جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ته‌واوی كورد و كوردستانیان و گه‌لانی ناوچه‌كه‌ و جیهان، سه‌ركه‌وتن و شادی بهێنێت.

له‌په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری له‌توركیا و دوایین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌م پێناوه‌دا نراون، دووپات كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ییی هه‌موو هاوكارییه‌كی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاشتی نیشان داوه‌.