پاتریۆس:ئێران لە داعش مەترسی دارترە
21/03/2015 نوسەر: bzavpress

پاتریۆس:ئێران لە داعش مەترسی دارترە

"دێڤید پاتریۆس" سەرۆكی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریكی لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی " واشنتۆن پۆست" ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوەی ئێستا مایەی مەترسییە لەسەر داهاتووی ئاسایشی عێراق گروپە چەكدارەكانی داعش نییە، بەڵكو میلیشیا چەكدارەكانی شیعەن كە ئێران كۆمەك و پشتیوانیان لێدەكات.

پاتریۆس رایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی میلیشیا چەكدارە شیعەكان واخۆیان نمایش دەكەن كە داعش وەدەردەنێن، بەڵام ئێستا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدەن و هاوڵاتیانی سوونەمەزهەب دەكوژن، نەوەك گروپە چەكدارەكانی داعش.

ئەو پێشی وابوو كە دەبێت سوونەكان وەك بەشێك لەچارەسەری پرۆسەی سیاسی لەعێراق سەیر بكرێن، نەوەك بەشكستی پرۆسەی سیاسی ئێستای ئەو ووڵاتە.

سەرۆكی پێشووی هەواڵگری ئەمریكی هۆشداریشیدا كە دەبێت بەزووترین كات ئەو میلیشیا چەكدارانە كۆنترۆڵ بكرێن، ئەگەرنا لەحكومەت بەهێزتر دەبن و لەژێر كۆنترۆڵ دەردەچن، بەتایبەتی كاتێك ئێران پشتیوانیان لێدەكات.