21/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
راگه‌یاندنی باری نائاسایی یا ئه‌نجامدانی كوده‌تا !!
به پێی زانیارییه‌ك كه پێگه‌ی شرۆڤه بڵاوی كردووه‌ته‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان پارته به‌شداره‌كانی كابینه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ویلایه‌تی مه‌سعود بارزانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نوێ نه‌كه‌نه‌وه ، په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه و باری نائاسایی له هه‌رێمی كوردستاندا راده‌گه‌یه‌نن .
ئه‌وه‌ی كه له‌م قۆناغه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان داوای ده‌كات نایاساییه ، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم راسته‌وخۆ له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ڵبژێردراوه و به‌و شێوه‌یه‌ش سیستمی هه‌رێم سه‌رۆكایه‌تیه ، له‌به‌ر ئه‌وه په‌رله‌مان بۆی نیه ئه‌و كاره بكات ، پێشتریش هه‌ر به نایاسایی ئه‌و كاره‌ی كردووه . ده‌كرێ له په‌رله‌مانی عێراقدا ئه‌و كاره بكرێت چونكه سه‌رۆك له په‌رله‌ماندا هه‌ڵده‌بژێردرێت ، به‌ڵام له كوردستاندا دوا خولی سه‌رۆكایه‌تیی له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا ، ئیتر چۆن په‌رله‌مان ماوه‌ی بۆ نوێ ده‌كاته‌وه ؟
له‌وانه‌یه لێره‌شدا وه‌كو هه‌موو سیستمه دیكتاتۆر و ناشه‌فاف و خێڵه‌كیه‌كانی ناوچه‌كه و جیهانی سێیه‌م حیله و فێڵێكی یاسایی بۆ بدۆزنه‌وه و بڵێن ماده‌م په‌رله‌مانتاران راسته‌وخۆ له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌ڵبژێردراون ، زۆرینه‌یان ده‌توانن ویلایه‌تی سه‌رۆك درێژ بكه‌نه‌وه ، وه‌كو نوێنه‌ری ئه‌وان ، به‌ڵام ئه‌مه بۆ دیموكراسیی بوون و قانوونمه‌ندیی هه‌رێم و ئیدیعای دیموكرات بوون ئابڕوو چوونێكی جیهانیه و ده‌بێته جێی گاڵته‌ی چاودێرانی ئازاد و دیموكراتخواز له جیهاندا !!
ئێمه ده‌زانین هاتنی داعش و گرتنی شه‌نگاڵ و نزیك كه‌وتنه‌وه‌یان له هه‌ولێر مه‌ترسییه‌كی جدیی بوو ، بڕینی مووچه و بودجه‌ی كوردستان قه‌یرانێكی كه‌مه‌رشكێن بوو بۆ هه‌رێم ، به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ و گاڵته‌جاڕیی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر مه‌ترسیه‌كی به‌رده‌وامه بۆ سه‌ر چاره‌نووسی هه‌رێمه‌كه ، به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ هیچ یه‌كێك له‌وانه باری نائاسایی رانه‌گه‌یاند ، به‌ڵام ته‌نیا كاتێ كورسی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه دونیای له‌به‌رچاو ره‌ش ده‌بێت و ده‌یه‌وێت باری نائاسایی رابگه‌یه‌نێت و حكومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و به كورتی به‌ناوی دواچۆڕی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكه‌وه كوده‌تایه‌كی ئاشكرا له كوردستاندا ئه‌نجام بدات !!
ئایا له‌م دۆخه‌دا كه به هه‌زار نزا و پاڕانه‌وه ئه‌م حكومه‌ت و په‌رله‌مانه ده‌ست به‌كار بوون و له‌م قه‌یرانه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن و پارته‌كانیش له پێناوی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كه چاویان له زۆربه‌ی ئیمتیازه‌كانیان هه‌ڵگرتووه و به سوپاسه‌وه یه‌كڕیزیی كوردیان پاراستووه ، ئه‌و كورسیه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌وه‌نده گرنگه هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی بۆ بكرێته قوربانیی و وه‌كو مار و په‌یژه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ كلكی ماره‌كه و له پێناویدا كوده‌تا بكه‌ن ؟!
زۆرێك له سه‌ركرده‌كان رایان وابووه كه كه‌س چاوی له‌و پۆسته نیه ، به‌ڵام ناشكرێ به نایاسایی ویلایه‌تی سه‌رۆك نوێ بكرێته‌وه ، با رێگه‌ی یاسایی بگیرێته به‌ر ، ئه‌گه‌ر پێشتر – به پێی رێكه‌وتنی ستراتیژیی – سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ پارتی بووه و سه‌رۆكی عێراقیش بۆ یه‌كێتی ، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی هه‌موو ئیمتیازه‌كاندا ، ئێستا قۆناغێكی تره و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه ریسكێكی ترسناكه و ده‌بێ پارتی بزانێت ئێره میسر نیه به زۆری ئاگر و ئاسن بتوانن كوده‌تاكه‌یان بسه‌پێنن ، چونكه جه‌ماوه‌ر و پارته‌كان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای كوردستان له زۆرێك له ناشه‌فافیه‌ت و گه‌نده‌ڵكارییه‌كانی قۆناغه‌كه بێده‌نگن ، ئه‌گینا قه‌یرانه‌كه له ئاستێكدایه بێده‌نگیی له ئاستیدا واته نقوم بوونی كه‌شتی ته‌جرووبه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان !!