17/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
دڕنده بێ هه‌سته‌كان .....
سه‌ره‌نجام مه‌رگ به‌سه‌ر ژیان و جیـــهانی ئــێـوهشا دادێ
له‌سه‌ر ته‌خت بن هه‌تا ڕۆژی له ناو چوونی ئـێـــوهش دادێ
قهلــــه ڕه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر کهلاوهتاندا بــــخـــوێنــــێ
ڕۆژێک به‌سه‌ر کۆشک و ته‌لارو نــاو مـاڵی ئــــێـوهشدا دێ
كه پایز هــات گه‌ڵا ده‌ڕزێ و هه‌رگیز له بــههــــار نـــاپرسـێ
چاوه‌ڕوان بن ئه‌م خه‌زانه به نێو باغ و گوڵستانی ئێوه‌ش دادێ
ئاوی گه‌روو گڕی ئه‌جه‌ل بینی گه‌لێـك شـــاو گه‌دای گـــرت
ئـــه‌م بــاراشه به دۆڵاشی ئـــاشــهوانـــی ئێــوه‌ش دادێ
تـیــــغی ستــهمـکـاریـی خـۆتـان به گه‌ردنی ئه‌وان تیژ که‌ن
واده‌ی کـــولــبوونی خه‌نجه‌ر و ژه‌نگ هێنانی ئێـوه‌ش دادێ
ڕۆژی دادی دادپـــــهروهران کـــۆتــایــی هـــات و تـێـپــهڕی
بـــــێ شــك کـــۆتـایـی بـێــدادی زاڵـمـانی ئێوه‌ش، دادێ