21/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
دوو پێشمه‌رگه‌ی تری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه شه‌هید بوون
ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری 2015/3/21 به‌هۆی بۆمبێكی چێنراو له سنوری داقوق و له گوندی وه‌حده ، دوو پێشمه‌رگه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه شه‌هید بوون .
ئه‌یوب هادی عابد و سامان ابراهیم حسن نازدار كه له هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور فه‌وجی هه‌ڵه‌بجه – هه‌ورامان بوون ، كه ئه‌مرۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له گونده وه‌حده بوونه قوربانی و به‌مه‌ش ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له به‌ره‌كانی جه‌نگ له ده‌ستپێكی شه‌ڕی داعشه‌وه تا ئێستا گه‌يشته 20 شه‌هید .
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش ته‌رمی هه‌ر دوو شه‌هیدی ناوبراو گهیهنرانهوه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و له لایه‌ن خزم و كه‌سوكاری هه‌ر دوو شه‌هید و هاولاَِتیانی ناوچه‌كه به‌خاك سپێردران .