22/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
حەشدی شەعبی دەخرێتە چوارچێوەی ھێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی
حەشدی شەعبی دەستەیەکی سەربازیی سەر بە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەو بەم نزیکانە دەخرێتە چوارچێوەی ھێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی.
سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی رایگەیاند: ھەڵوێستی رەسمیی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبەرامبەر حەشدی شەعبی تەنھا لەڕێی کەناڵە رەسمییەکانی ئەو وڵاتەوە دەبێت، وتیشی: لەسەرجەم دیدارو کۆبوونەوەکانی نێوان بەرپرسانی باڵای واشنتۆن و بەغدا جەختکراوەتەوە لەوەی کە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی سەربازییەو سەر بە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانە، ئەمە جگە لەوەی لە ئایندەدا دەخرێتە چوارچێوەی ھێزەکانی پاسەوانی نیشتمانی.
پێشتریش، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو: حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی عێراقییەو لەچوارچێوەی ئاسایشی نیشتمانی ئەرکەکانی خۆی بەجێدەھێنێت.