تائێستا كورد تەواوی پۆستەكانی  حکومەتەکەی عەبادی پڕنەكردووەتەوە
22/03/2015 نوسەر: bzavpress

تائێستا كورد تەواوی پۆستەكانی حکومەتەکەی عەبادی پڕنەكردووەتەوە

کورد له‌ به‌ غدا تا ئێستا به‌شی خۆی له‌ پۆسته‌کانی بریکار و به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌سته‌ و ده‌زگاکان وه‌رنه‌گرتووه.

دوای ئه‌وه‌ی کابینه‌ی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندرا و پۆسته‌کان به‌سه‌ر لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌کانی حکومه‌ت دابه‌شکرا، کوردیش  به‌ پێی ده‌نگ لە هه‌ڵبژاردن به‌شی خۆی له‌ پۆسته‌کانی بریکار و به‌ڕێوبه‌ری گشتی ده‌زگاکان به‌رکه‌وتووه،‌ به‌ڵام سه‌رقاڵی کورد به‌ کێشه‌کانی نه‌وت و بودجه‌ وای کردووه‌ بیر له‌ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ نه‌کاته‌وه‌. 

 بەپێی زانیارییەكان، تائێستا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ناوی كاندیدیان بۆ ئەو پۆستانە نەناردووە بۆ حكومەتەكەی "عەبادی"  سەرۆك وەزیرانی عێراق، هۆكاری نەناردنی ناوی كاندیدەكان لەلایەن بەرپرسە كوردەكانەوە بۆ بوونی كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەگەڕێتەوە، لەسەر پرسی نەوت‌و بودجەی هەرێم.
 
بەپێی رێككەوتنی لایەنەكان، كورد لەحكومەتەكەی عەبادی 23%ی پۆستەكانی بەردەكەوێت، ئەوەش بە 65 كورسی پەرلەمانی، لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.