17/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و خوێندنه‌وه له نێو ئافره‌تان دا
له هه‌ر وڵاتێك خوێندن و خوێندنه‌وه له نێو ئافره‌تان له ئاستێكی به‌رزدا بێت و ئافره‌ت خاوه‌نی ئیراده‌و بڕیاری خۆی بێت و بتوانێت كاری گه‌ری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌بێت وه ڕێگه به گه‌وره بونی كێشه خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بگرێت ئه‌وا ئه‌و وڵاته له ڕووی تێگه‌شتن و سه‌قافه‌ته‌وه به پێشكه‌وت و ترین وڵات ناو ده‌برێت .
لێره‌دا ئه‌مه‌وێ به‌راوردێك له‌سه‌ر ژنانی كورد له كوردستان و ئه‌و ژنانه دا بكه‌م كه له وڵاتانی دونیا شان به شانی پیاوان كار ده‌كه‌ن ، ده‌بینین زۆربه‌ی ئافره‌تانی كورد له ده‌ره‌وه بێ كارن و ته‌نها ئه‌ركی ماڵ به ڕێوه ده‌به‌ن به‌ڵام بیریان چوه خوێندنه‌وه بۆ ئافره‌ت چه‌ند گرنگه‌و هۆشیاری ده‌كاته‌وه له هه‌ندێك كلتور‌و داب و نه‌ریته كۆنه‌كانی كۆمه‌ڵگه وه‌ك .... ته‌ڵاق خستنی پیاوانی ناڕۆشنبیر له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به هۆی شتێكی ساده‌وه یان لێیان و ده‌ر كردن یان خیانه‌ت و ده‌ست درێژی و هیتد ....
هه‌میشه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئافره‌تانیان سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ن كه‌م تر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕوو به ڕوویان ده‌بێته‌وه وه‌ك له‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه‌یان پشت گوێ خستووه‌و گوێ به نه‌ریته دزێوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه نایه‌ن ، هاوكێشه‌كه به‌و جۆره ده‌شكێته‌وه كه ئه‌و وڵاتانه ئاستی ڕۆشنبیریان به‌رز تره ،
لێره‌دا وڵاتی نه‌رویج به نمونه ده‌هێنینه‌وه به پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌زگای جیهانی ( TNS ) كه گه‌وره ترین ده‌زگایه له ڕووی ڕاپرسیهوهو له 81 وڵاتی جیهان ڕاپرسی ده‌كات و له ڕاپرسیه‌كدا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتیه له خوێندنه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌وه‌ی ده‌ر خستوه كه ئافره‌تان له پیاوان زیاتر سه‌رقاڵی خوێندنه‌وه‌ن .
ئافره‌تانی ئێستا وه‌ك جاران نیه زۆربه‌یان له چینی ڕۆشنبیران و كار‌و چالاكیان هه‌یه هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردوه كه ئافره‌تان جێگه‌و رێگه‌ی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوری‌و فه‌رهه‌نگیان له شوێنێكی به‌رزتره. وه‌ك له پیاوان ،
لێره‌دا من ده‌پرسم ئایا ژنان چۆن توانیویانه ئه‌م جیاوازیه دروست بكه‌ن و له خوێندنه‌وه‌دا بكه‌ونه پێش پیاوانه‌وه. ؟
ئه‌م وه‌ڵامه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه به‌شێكی ئه‌م پێشكه‌وتنه ئه‌وه‌یه ئیش‌و كاری ماڵ‌و به‌خێو كردنی منداڵ ته‌نها له ئه‌ستۆی ژناندا نیه وه‌ك وڵاتی خۆمان كه هه‌موو قورسایی و به‌رێوه بردنی ماڵ و خزمه‌ت كردنی مێرد‌و میوان له ئه‌ستۆی ژناندایه به‌بێ هیچ بهرامبهرێكو هه‌ندێ جار نه‌ك هه‌ر پیاوان ئه‌م هیلاكی و ماندوو بوونه له‌به‌ر چاو ناگرن بگره سوكایه‌تیش به خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن و به‌راورد ده‌كرێن له نێوان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه مانگانه موچه‌یان هه‌یه و به‌شێك پێداویستی خێزانه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن !
بێگومان ژنانی كوردیش ئه‌یانه‌وێت نه‌زانی رێگر نه‌بێت له به‌رده‌م به‌شداری بوونیانو پێویستیان به رۆشنبیریه له هه‌موو بواره‌كاندا ، له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا ژنان به‌شداریان له به‌رێوه‌بردنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی و فه‌رهه‌نگیدا هه‌بێت، ئیدی وه‌ك ژنی ماڵه‌وه نامێننه‌وه‌و سنوری كار‌و چالاكیان به كلتورێكی دیاریكراوه‌وه نابه‌سرێته‌وه و به‌شداری كردنیان له بواره جیا جیاكاندا ده‌یانكات به جه‌مسه‌رێكی گرنگ بۆ به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا،
ئه‌وه‌ی له كوردستاندا ده‌بینرێت به‌شداری كردنی ژنان له‌بواره جیاجیاكاندا ئێجگار كه‌مه و ئه‌وه‌ش وا ده‌ریده‌خات كه ژنان چالاك نین له بواره‌كانی بهێوهبردندا به‌ڵكو هێشتا ژنه چالاكهكانمان به ڕاده‌یه‌ك كه‌م توانان و ئه‌بێت گرنگی بده‌ن به ئاستی رۆشنبیری و خوێندنه‌وه‌و باڵاپێكردنی بواری مه‌عریفیان و به‌شداری كردن له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگادا ،
ئه‌م گرفت و كۆسپانه‌ی كه له به‌رده‌م گه‌شه‌ی واقیعی ژیانی ژنان مه‌ودایه‌كی فروانتری هه‌یه و خوێندنه‌وه ته‌نها چاره‌سه‌ر نیه و هه‌وڵ و ماندوبونی ده‌وێ ، به‌ڵام یه‌كێكه له كلیكه داخراوه‌كان كه ژنان له كوردستان پێوسته بیدۆزنه‌وه‌و ئه‌و ده‌رگا داخراوانه‌ی پێ بكه‌نه‌وه توانا‌و داهێنانهكانیا بخه‌نه به‌رچاوی كهمهڵگهكهیان ،
ئه‌گه‌ر ژنانی كورد خوێندنه‌وه و فكر‌و هزریان بكه‌نه یه‌كێك له كاره سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان، ئه‌وا ئه‌و كات ده‌توانن ههنگاوێكیباشتر بنێن و تێبگه‌ن كه به‌عه‌قڵ‌و هۆشی خۆیان دیارده دزێوه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنن، ئه‌گه‌ر كتێب ببێته به‌شێكی دانه‌براو له جانتاكانی ژنانی كورد و، له كاتی گونجاو بێكاریاندا چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ك بخوێننه‌وه، ئه‌وا هه‌رگیز پێویستیان به‌وه نابێت بۆ به‌شداری و به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا رێژه‌یه‌كی كه‌میان بۆ دابنرێت ،