22/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
گفتوگۆی بارزانی بایدن سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوی داعش
"جون بایدن"ی جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له پەیوەندیەکی ته‌له‌فونی دا له‌گه‌ڵ "مه‌سعوود بارزانی" سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ، سه‌باره‌ت به هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کورده‌کان پێکه‌وه بیر و ڕایان گۆڕییه‌وه، ئەمەش پاش په‌لاماره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی چەکدارانی داعش بوو کە بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دراوه.
پەیوەندی یەکە تایبەت بووە بە دەربڕینی هاوخه‌می خۆی به‌رامبه‌ر شەهیدکردنی سێ پێشمه‌رگه به ده‌ستی داعش .
بایدن و بارزانی جه‌ختیان کرد له‌سه‌ر پێویستی دانرانی ڕێکارێکی گشتی بۆ بنه‌بڕکردنی داعش.
هاوکات جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌روه‌ها له‌به‌ر هاتنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی تازه پیرۆزبایی ئاراستەی بارزانی و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان کردوە .