22/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پێشمەرگە ناچێتە ناو موسڵەوە
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتیی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه،ڕایگەیاند : پێشمه‌رگه هه‌نگاو به‌هه‌نگاو ده‌چێته پێشه‌وه‌ى به‌ره‌كانى جه‌نگ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو پێشمه‌رگه ناچێته ناو موسڵ .
هەروەها دەڵێت، هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان قۆناغ به قۆناغ ده‌چێته پێشه‌وه، چونكه نامانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كى بێ پلانى سه‌ربازى بچینه شوێنێك قوربانیى زۆرى تێدا بده‌ین، ئاژانسه عێراقییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هیچ هێزێكى پێشمه‌رگه بۆى نییه به بێ فه‌رمانى بارزانى هێرش بكه‌نه سه‌ر هیچ میحوه‌رێك، له كاتێكدا بارزانى فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزى پێشمه‌رگه‌یه بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌و نه‌خشه سه‌ربازییانه‌ى لهشهرهكاندا به‌كارهاتووه بارزانى سه‌رپه‌رشتیى كردووه.
جه‌بار یاوه‌ر، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به فه‌رمانى بارزانى ده‌جووڵێته‌وه و له‌م قۆناغه‌دا ناچێته ناو شارى موسڵ.