23/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
شیكاریی په‌یامه‌كه‌ی ئۆج ئالان
په‌یامه‌كه‌ی نه‌ورۆزی 2715ی ئۆج ئالان پێی وتینه‌وه توركیا، (پێویستی به ده‌ستتێوه‌ردانێكی به‌په‌له هه‌یه، پێویستی به هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی بڕوا دینیی و سیاسیی و ئه‌خلاقییه‌كانمان هه‌یه)، ئه‌و نه‌یوتووه با ده‌ستبه‌جێ په‌كه‌كه چه‌ك دابنێ و خۆی كێوماڵی جه‌ندرمه‌كانی توركیا بكات، پێش هه‌موو شتێك گوزارشی له ڕه‌وشی ناله‌باره‌ی ناوچه‌كه كرد به گشتیی و ته‌حه‌دیاته‌كانی سه‌ر ناوچه‌كه له لایه‌ن (كه‌پیتالیزمی ئیمپریالیست و هاوده‌سته خۆجێیه‌كانی سه‌ركوتكاریی)ه‌وه، له ناوچه‌كه و جیهاندا، كه له ڕابردووه‌وه تا ئێستا كێشه‌ی بۆ درووستكردوین و له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدا كردووینی به دوژمنی یه‌كتریی و له نوێترین دهركهوتهكانیشدا بۆ ئێمه داعشی بۆ به‌رهه‌م هێناوین، كه هیچ قییه‌م و به‌هایه‌كی ئایینیی و ئینسانیی نییه، هه‌ر بۆیه له ئێستادا له هه‌موو كات زیاتر، هه‌موومان پێویستیمان به ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نیی و ڕه‌وشێكی ئارامیی دیموكراسییه هه‌یه، كه گه‌لانی ناوچه‌كه به ئاسوده‌یی و دوور له هه‌ڕه‌شه، به یه‌كسانی پێكه‌وه بژین، له توركیایه‌ك كه هاولاَتیبوون بنه‌مای سه‌ره‌كی كۆماره‌كه‌ی بێت.
ئێمه په‌یامه‌كه‌ی ئاپۆ وا ده‌خوێنینه‌وه كه یه‌كه‌مینجار پهیاكهی ئاڕاسته‌ی ئه‌ردۆغان كردبێت و ئه‌وجا بۆ ته‌ئكیدكردنه‌وه له په‌كه‌كه كه خه‌باتی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی كردووه و داوای ده‌ستوورێكی دیموكراسی ده‌كات له توركیای ئه‌مڕۆدا، ئۆج ئالان بۆ توركیای ڕاستكرده‌وه كه نابێت پرۆسه‌ی ئاشتی به سستی بڕوات و له ده‌ستمان ده‌ربچێت، نابێت لێبگه‌ڕێین نوێنه‌رانی سته‌مكاریی جیهانیی و ناوچه‌یی هێنده‌ی تر ده‌ست بخه‌نه گه‌رومان و له بۆته‌ی مێژووی سته‌مكاریی و گێره‌شێوێنیی خۆیاندا بمانسڕنه‌وه، وێنه و ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و تابلۆییه‌ی كه له به‌رچاوماندا ئه‌مڕۆ نمایش ده‌كرێت هیچ یه‌كناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ خواست و سروشت و ئه‌خلاقی ئایینیی و سیاسیی و كه‌لتووریی ئێمه‌ی ڕۆژههلاَتییدا.
په‌یامه‌كه ئه‌وه‌ی تێدا بوو كه پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ده‌وڵه‌تی توركیا په‌له بكات له جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده خاڵه‌ی كه هه‌موومان پێكه‌وه ڕامانگه‌یاندووه و له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووین، ئێمه پابه‌ندین پێیه‌وه و لێی لاناده‌ین و ده‌بێت توركیاش خۆی لێ نه‌دزێته‌وه، چونكه قۆناغه‌كه ئه‌وه هه‌ڵنگرێت كه‌سمان له پرۆسه‌ی ئاشتی و چاكسازیی و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و توركیایه‌كی بۆ هه‌مواندا خۆمان بدزینه‌وه، كه له‌سه‌ر ئاستی هاولاَتیبوون تێیدا ده‌مانه‌وێت بژین و بمرین.
ئه‌م په‌یامه‌ی ئۆج ئالان مه‌سجێكی باش بوو بۆ دهسهلاَتی سیاسیی توركیا و پێی وتنه‌وه كه كورد خاوه‌ن كێشه‌ی ڕیشه‌ییه له ناوچه‌كه‌دا و وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو و كاریگه‌ر، به بنده‌ستیی چیدی نامێنێته‌وه و به‌مانه‌وه‌ی له شێوه‌ی ژێربارییدا له توركیایه‌كی مۆدێرندا، توركیا ناتوانێ به‌و شێوه‌یه له ئاست هیچ پرۆسه‌یه‌كی مه‌ده‌نیی و ئه‌خلاقیدا خۆی بدزێته‌وه و بمێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیعدا هه‌موومان هه‌ستی پێبكه‌ین و موماره‌سه‌ی بكه‌ین، چونكه له ئێستادا توركیا هیچ جیاوازیی نییه له‌گه‌ڵ توركیایه‌كی نه‌وه‌د ساڵیدا كه ڕه‌دی ئیعتیباریی كوردیی كردووه‌ته‌وه و كورد و كێشه‌كانی نه‌بینیوه، هه‌روه‌ك له‌م ڕۆژانه‌دا ئه‌ردۆغان وتی شتێك نییه به ناوی كێشه‌ی كورده‌وه له توركیادا، كه ئه‌م وته‌یه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌مان تێڕوانینی ئه‌تاتوركه له ڕابردوودا، بهلاَم په‌نده كوردییه‌كه‌یه: (شه‌ل نییه پای چه‌وته)!، چونكه شتێكی كه‌متر له ئه‌تاتوركی وت، كه وتی كورد هه‌یه بهلاَم كێشه‌ی نییه، بهلاَم ئه‌تاتورك ئه‌وكات وتبووی نه كورد هه‌یه، نه كێشه‌یه‌ك هه‌یه به ناوی كورده‌وه، ئه‌ردۆغانیش له ڕووی نه‌هات ئه‌و غه‌ڵه‌ته‌ی ئه‌تاتورك بڵێته‌وه و شه‌كرێكی تری شكاند.