بەم زوانە وەفدەکەی هەرێم سەردانی حکومەتی ناوەند دەکات
24/03/2015 نوسەر: bzavpress

بەم زوانە وەفدەکەی هەرێم سەردانی حکومەتی ناوەند دەکات

بڕیارە بەم نزیكانە وەفدێكی هەرێمی كوردستان بۆ قسەكردن لەسەر كێشەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەبارەی بودجەو نەوت، سەردانی شاری بەغدا بكەن‌و لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی كۆببنەوە.
 
سەرچاوەیەكی باڵای كورد، كە بەرپرسیارییەتی لەحكومەتی عێراق هەیە، ڕایگەیاند: چوونی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا لەم كاتەدا گرنگە، چونكە بەدڵنیاییەوە بەو سەردانە بەشێك لەكێشەكان چارەسەردەبێت.
 
وتیشی: پێوستە لەپێناوی چارەسەركردنی كێشەكان وەفدی كوردی پەلەبكات لەئەنجامدانی سەردانەكەی بۆ بەغدا، چونكە كێشەكانی ئێستا تەنیا بەهۆی لێكتێنەگەشتنەوەیەو سەردانەكە وادەكات ئەو لێكتێنەگەشتنانە چارەسەربن.
  
لەبارەی كاتی سەردانی وەفدەكەی هەرێم بۆ بەغدا، سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت : بەتەواوی رۆژی سەردانەكە دیارینەكراوە، بەڵام بەدڵنیایی لەم چەند رۆژەدا وەفدەكە سەردانەكە ئەنجامدەدات .
 
ئاشکرایە لە لەئێستادا  لەنێوان حكومەتی هەرێم‌و حكومەتی ناوەند رێككەوتنێك هەیە، كە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە، پەیوەندی بە بەشە بودجەو هەناردەی نەوتی هەرێمەوە هەیە، بەڵام بەهۆی چەند كێشەیەكە تائێستا رێككەوتنەكە بەتەواوی نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.