24/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەمریکا
بڕیارە لە ١٤/٤ حەیدەر عەبادی بە سەردانێکی رەسمی بگاتە واشنتۆن و لەگەڵ باراک ئۆباما کۆببێتەوە .
سەبارە بە ئەجندای سەردانەکەی بۆ واشنتۆن" جۆش ئەرنست" وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: سەردانەکەی عەبادی بۆ ئەمریکا و کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردنە ، لەسەر دوا پێشھاتە سەرباز و ئەمنییەکانی عێراق و پێشرەویەکانی سوپای عێراق لە پاککردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش.
جەختیشی کردەوە بەشێکی تر لە سەردانەکەی پابەندبوونی عێراقە بە ھاوپەیمانی ستراتیژی ئەمریکا دژی داعش.
وتەبێژی کۆشکی سپی ئەوەشی ئاشکرا کرد : ئیدارەی کۆشکی سپی بەھۆی بونی نفوزی سەربازی ئێران لە ھەندێکی بەشی باشوری عێراق لە شەرەکانی دژی داعش ، بە تایبەتی لە ئۆپراسیۆنەکانی سەڵاحەدین نیگەرانی بۆ دروستبووە ، ئەو سەردانەی عەبادیش بۆ واشنتنۆن نیگەرانییەکان کەمدەکاتەوە.