17/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
له نامناڵیمه‌وه بۆ منداڵیم!
ده‌شێ بڕۆمه‌وه بۆ مناڵیم، بۆ دووباره گریانه‌وه له باوه‌شی دایكی نگینم، بۆ گه‌ڕانه‌وه لای بۆنی مێخه‌ك و سمڵی داپیره‌م!
زۆر شت هه‌یه بیانكه‌م كه نه‌مكردوون!
زۆر وڕك و بیانوو هه‌یه نه‌مگرتوون و ده‌بیت بۆ یه‌كجاریش بێت تاقیان بكه‌مه‌وه!
یه‌ك ڕۆئیام هه‌بووه بۆ ژیان ده‌بێت زۆریان بكه‌م
به‌قه‌د هێنده‌ی دڵی عاشق به بیانووبم و هیچ شتێك به‌زیاد نه‌زانم!
ده‌ڕۆم بۆ سه‌ر جاده‌ی مناڵیم و له هه‌لوكێن و هه‌ڵماتێنه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌مه‌وه!
سوار پاسكیلێكی شه‌قوشڕی به كرێگرتوو ده‌بم و تێر كفتی دڵم ده‌مرێنم!
ڕۆشتنه سه‌ر مه‌زراكان به‌سواری تراكتۆری ئومێد به‌فیڕۆ ناده‌م!
هێشتا هه‌ر منداڵیم لێ نه‌ڕۆشتووه!
ئه‌مه‌وێ هه‌ر به‌وجۆره بگریم و ده‌مه‌وێ دایكم هه‌ر وه‌ك جاران سه‌رم بنێ به‌سنگییه‌وه و تێر بمگوشێ به خۆیه‌وه
ده‌شێ هه‌ر مناڵبم به حۆڵانكێ و په‌تپه‌تێنه‌وه!
هێشتا نه‌جوومه‌ته هیچ پاركێك به‌ده‌م حیله‌ی مناڵیمه‌وه
نازانم سوار جۆلانه و حه‌له‌قومه‌له‌ق چ سیحرێكیان هه‌یه!
ده‌مه‌وێ ئه‌و تامه بكه‌م، كه نه‌مچه‌شتووه!
ده‌ستی بابم بگرم و بڕۆم تا چاو بڕده‌كات بۆ وه‌ده‌ستخستنی تامه‌زۆریی!
ده‌مه‌ێ شاره‌كان ببینم به چاوی منداڵیمه‌وه
بزانم ڕۆشتن به‌سه‌ر شه‌قامدا چۆنه!؟
خه‌ڵكی بیبینم به گۆشه‌ی تێگه‌یشتنی منداڵانه‌وه!
كۆڵان و كۆچه قه‌ره‌باڵغ م و ته‌نهاكان ببینم به قونكه‌قونك و تریقانه‌وه‌وه!
ده‌مه‌وێ مناڵببمه‌وه، وه‌ك منداڵێكی لاسار و چه‌توونه‌وه!
گه‌ر وانه‌كه‌م واده‌زانم داهاتووم نابینم!
سه‌رم له هیچ ده‌رناجێ!، واده‌زانم ژیان یه‌ك كۆڵانه!
بۆم شه‌رح ناكرێت، مێژوو، ڕابردووم بۆ لێكنادرێ!
ئه‌وجا ئیدی نه ئومێد سه‌وز ده‌كه‌م! نه هیچ جه‌نگێك ده‌به‌مه‌وه!
گه‌ر نه‌ڕۆمه‌وه مناڵیم، بۆم نییه ببمه جه‌نگاوه‌ر!
بۆم نییه ببمه داهاتووی هیچ شیعرێك!
بۆم نییه كه‌س بناسم و له‌گه‌ڵ هیچ ئمپراتۆرێك فێری ئه‌وه بم كه منیش ئه‌گه‌ر بمه‌وێ ده‌بمه ئه‌فسانه!
ده‌شێ زیاره‌تی هه‌موو شتێك بكه‌م و له‌مسی چێژ و ئازار ببینم!
بێ ڕۆشتن بۆ دوور هیچ شتێك كه‌ڵكی نییه بۆ من!
هیچ كه‌نار و ده‌ربه‌ندێك له بێقه‌راریم كه‌مناكه‌نه‌وه!
بێقه‌رای من له بێقه‌راری مۆسقایه‌كی ته‌واونه‌كراو ئه‌چێ!
كه ده‌شێ له مناڵیمه‌وه لێمدزرابێ، ده‌شێ ونمكردبێ!
هه‌رجی ئه‌كه‌م بۆم كۆنابێته‌وه منداڵی لێدزاروم!
هه‌موویم بیرچووه‌ته‌وه!
زۆر نیگه‌رانم كه ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه!
ئه‌فسوس كه كه‌شتی من تووشی چ ده‌ربه‌ندێكی ناگوزیده بوو!
خراپتر من له جێی ئه‌و سه‌رنیشنانه‌ش بووم، گومناو!
بێ وه‌سیه‌ت و بێقه‌رارم، وه‌ك ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی كه یه‌كجار دێن و ئیدی هه‌رگیز ناگه‌ڕێنه‌وه!
ده‌بوو بگه‌ڕێمه‌وه من!
گه‌ڕانه‌وه‌م زۆر پێویست بوو، بۆ ته‌واوكردنی خۆم!
هێشتا كۆڵێ گروگاڵم ماوه له منداڵیمدا نه‌مكردوون!
هێشتا زۆر شت ماوه له‌گه‌ڵ خۆم بیبه‌م، له نامنداڵیم لێی زه‌وتكردووم!
ته‌نانه‌ت خه‌ریكه یاده‌وه‌رییه‌كانیشم ده‌ڕۆن!
به دڵته‌نگیش ڕازیم خه‌ریكه ونی ده‌كه‌م!
به بێده‌گیی و سكوتێكی ئه‌به‌ده‌یش قایلم، خه‌ریكه ده‌یسوتێنم!
ناوم له هه‌رێمی هیچ سه‌رابێكدا به‌دی ناكرێت!
ئه‌وه‌تا گه‌وره‌بووم و شه‌وێ به قیتاری ترێ و گێلاس، به‌ژێر بارانا نه‌ڕۆشتم!
گه‌وره بووم و هه‌ر چاوه‌ڕێی هاتنی موعجیزه‌ی خۆمم!
لای هه‌موو شتێكم، خۆم نه‌بێت!
لای هه‌موو كه‌سێكم، لای خۆم نه‌بێت!
چوومه‌ته قوڵایی منداڵی و نامنداڵیم!
واده‌زانم هاوڕێی یه‌كبه‌یه‌كی گه‌وره‌پیاوانی ئه‌فسانه‌ی مێژووم!
ئه‌ڵێی یه‌كه‌مین تیرهاوێژی هه‌موو جه‌نگه‌كان منم!
ئه‌ڵێی له‌گه‌ڵ پیرترین پیاوی بێده‌نگیدام!
سه‌رم له‌هیچ ده‌رناچێ، كه بیر له منداڵی و نامنداڵیم ده‌كه‌مه‌وه!
ته‌مه‌ڵم له تێگه‌یشتن!، كاتێك ده‌ڕوانمه نامنداڵیم و له گه‌وره‌بوونم وه‌ڕه‌سبووم!
له دووری ئه‌ترسم!، بۆیه له هیچ نازانم!
هیچم بۆ حه‌لناكرێ!، كه نامندڵیم له ته‌كما هه‌ر چاوه‌ڕێی وڕگی منداڵانه‌یه له دایكی!
له دووری ئه‌ترسم!، بۆیه دیلی بێده‌نگییه‌كی كوشنده‌م!
بێ ئه‌وه‌ی چاو بكه‌مه‌وه ده‌زانم مه‌رزه‌كان دوژمنی منن!
بێ ئه‌وه‌ی پێ‌بزانم كۆتایمهات، له‌گه‌ڵ منداڵییه‌كی ساده‌دا!
هیچم بۆ نه‌خرایه سه‌ر هیچ!، كه منداڵیی نامنداڵیم بیرده‌كه‌وێته‌وه!
له‌وه‌ته‌ی هه‌م چاوه‌ڕێی یه‌قینم، كه ده‌بوو له منداڵیمه‌وه هاتبا!
ئێسته‌ش نه‌مزانی من له كوێوه دێمه‌وه!؟، ئایا له مندڵێمه‌وه هاتووم!، یان له گه‌وره‌بوونێكی ناوه‌خت و زوو گوزه‌ر!
من بۆ له‌سه‌رابێكه‌وه سه‌رم هه‌ڵنه‌دا!، كاتێك نامنداڵی من سه‌ری له گه‌وره‌بوونیشم شێواند!
بۆ نه‌بوومه چه‌لۆیه‌كی شكاو!، كاتێك كه منداڵیم بۆخۆی گۆرانییه‌كی نه‌وتراو بوو!
ده‌شێ له كوێوه ده‌ست پێبكه‌مه‌وه، كه منداڵیم نییه!
ئاخۆ چه‌ندم ماوه!؟، كه منداڵیم چه‌ندی نییه!
ده‌شێ به‌ش بكه‌م، كاتێك منداڵیم به‌شی نییه!
ده‌شێ به‌رگه‌ی زیاتر بگرم، كاتێك منداڵیم بوونی نییه!
لام وانییه ئومێد به‌شم بكات، كه ده‌بینم مندڵیشم هیوایه‌كی تێدا نه‌بوو !
ڕۆژه‌كان ده‌ژمێرم و جگه له ته‌نهابوونه‌وه‌م هیچم بۆ نامێنێته‌وه!
له هه‌ر كوێبم!؟، ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ سه‌رتای هه‌نگاوه ماندووه‌كانی خۆم!
هه‌ر وه‌ك مناڵیم به هه‌مووشت نامۆم!
ده‌لیلێ شكنابه‌م بمباته‌وه سه‌ر منداڵیم له نامنداڵیم!
زۆر سه‌نگینه ئه‌م قه‌ده‌ره‌م!
به هیچ شتێك ناشكێ ئه‌و نامنداڵییه‌ی من!
هه‌رچی دوعا ده‌كه‌م قه‌بوڵ نییه، بۆ قه‌ره‌بووی نامنداڵیی من!
گومانم تا ئه‌وسه‌ری قیامه‌ت درێژده‌بێته‌وه له‌سه‌ر نامنداڵی من!
وه‌ك شتێك ئه‌ڵیی هێنده‌م نه‌ماوه بۆ ته‌واوبوون!
بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێبكه‌م!، كۆتایم هات!
له هیچ وه‌رزێكدا بورجم نه‌بوو بۆ درۆیه‌كی جوانی ژیان!
تروسكه‌یه‌ك مه‌راق ناده‌م به‌رقه‌ز، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵیم وه‌ك كه‌س نه‌بوو!
تابێ ساده ئه‌بمه‌وه و زبریی لێناگه‌ڕێ ئه‌وه‌نده‌یتر ببمه ئاو!