فەتلاوی  بەتۆمەتی‌
24/03/2015 نوسەر: bzavpress

فەتلاوی بەتۆمەتی‌ "ناوزڕاندن" زێباری‌ روبەڕوی‌ دادگا دەکەمەوە

دواى ئه وه ى هۆشیار زێباری‌  رایگەیاند، فەتلاوی‌ خاوەنی‌ چەندین مۆڵە لە شاری هەولێر.

حەنان فەتلاوی‌، رایدەگەینێت: هۆشیار زێباری زۆرباش دەزانێت كە مۆڵەكانی‌ هەولێر‌و هۆتێلە گرانبەهاكانی‌ موڵكی‌ خێزانی‌ بارزانی‌ فەرمانڕەوایە، بۆیە تۆمەتی بۆ من هەڵبەستوە دەیدەمە دادگا.

حەنان فەتلاوی‌، پەرلەمانتار‌و سەرۆكی‌ بزوتنەوەی‌ ئیرادە هەڕەشەی‌ تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی‌ دژی‌ هۆشیار زێباری‌، وەزیری‌ دەرەوەی‌ عێراق دەكات بەتۆمەتی‌ "ناوزڕاندن" لەپاش وتەكانی‌ زێباری‌ بەخاوەندارێتی‌ چەندین موڵك لەهەولێر.

حەنان فەتلاوی‌، سەرۆكی‌ بزوتنەوەی‌ ئیرادە، رایگەیاند، هۆشیار زێباری‌ روبەڕوی‌ دادگا دەكاتەوە بەهۆی‌ ئەو لێدوانەوە كە لەسەر زاری‌ ئەوەوە لەلایەن هەندێك لەمیدیاكان بڵاوكرایەو.

دەشڵێت: ئەگەر زێباری واینەوتوە، بۆچی ، رونكردنەوەی‌ نەیاوە و رەتینەكردۆتەوە".