18/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌ژاد دادگایی ده‌كرێت
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی راگه‌یاندنی حكومه‌تی ئێران، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رووبه‌ڕووی سكاڵایه‌ك ده‌كرێته‌وه، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له به‌رپرسان دژی به‌رز كراوه‌ته‌وه، له نێو ئه‌و بهرپرسانهشدا عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌یه، كه له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا، ناكۆكییه‌كی توندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ماوه‌ته‌واوبووی ئێران‌دا هه‌بوو.
سایته‌كه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌تی ئێران، كه تائێستاش له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ماوه تهواوبوودایه، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، بانگهێشته‌كه سروشتی تۆمه‌ته‌كانی دژی سه‌رۆك نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، نووسیویه‌تی: "به‌پێی ده‌ستوور، ته‌نانه‌ت مافی هاوڵاتییی ئاساییه كه جۆری تۆمه‌ته‌كان بزانن".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه داوای ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له دادگای تاوانه‌كانی پارێزگای تاران، به‌بێ گرتنه‌به‌ری رێكاره سه‌ره‌تاییه یاساییه‌كان ده‌ركراوه، هه‌روه‌ك ناوه‌ڕۆكی سكاڵاكه و هۆكاره‌كه‌شی دیاری نه‌كراون.
به‌پێی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاته، ده‌بێت سه‌رۆكی ماوه ته‌واوبوو، دوای شه‌ش مانگ له دادگا ئاماده‌بێت، كه ده‌كاته (27/11/2013) واته چوار مانگ پێش ته‌واوبوونی ویلایه‌ته‌كه‌ی، له سایته‌كه‌ش ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، پێشتر چه‌ندینجار بانگهێشتی سه‌رۆك كراوه.