17/08/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
د.یوسف قه‌رزاوی " "ئێمە شانازی بە کوردەوە دەکەین چونکە ئەوان ئێمەیان لە فاتیمیەکان رزگار کرد
پڕۆفیسۆر د.عه‌لی قه‌ره‌داغی ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند د.یوسف قه‌رزاوی سڵاوی بۆ گه‌لی كورد ناردووه.
د.عه‌لی قه‌ره‌داغی له وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانی هه‌ولێر له‌دژی هێرشكردنه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی میسر، رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ د.یوسف قه‌رزاوی قسه‌یكردووه و پێی راگه‌یاندووه كه سڵاوی بگه‌یه‌نێت به‌هه‌موو گه‌لی كورد‌و سهردهكانی.
هه‌روه‌ها ووتی د.یوسف قه‌رزاوی وتویه‌تی "ئێمە شانازی بە کوردەوە دەکەین، چونکە ئەوان ئێمەیان لە فاتیمیەکان رزگار کرد و شیعه‌یان تێکشکاند، هەر بۆیە هەمو کارێکی چاکیان لێ چاوەرێ ئەکەین".
قه‌ره‌داغی به‌م شێوه‌یه باسی له‌ره‌وشی ئێستای میسر كرد "ئەو تاوانە گەورەترە لە قەسابخانەو ئێمە غەدر لە وشەی قەسابخانە دەكەین، ئەمە كارێكە لە كاری درندەش خراپترە، چونكە دڕندە بەشی خۆی دەخوات و واز لە كەلاكەكە دێنێت، بەڵام ئینقلابچیەكان تا ئێستا وازیان لەگەلی میسر نەهێناوە