ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ ناوەند بەرز دەبێتەوە
25/03/2015 نوسەر: bzavpress

ڕێژەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ ناوەند بەرز دەبێتەوە

ئەندامێكی لێژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان رۆژانە هەناردەكردنی نەوتی خۆی زیاد دەكات و لە ئێستادا رێژەی هەناردەكردن بۆ (475) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بەرز كراوەتەوە، بڕیاریشە سەرەتای مانگی داهاتوو بۆ (600) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا بەرز ببێتەوە.

(بەیار دۆسكی) ئەندامی لێژنەی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، لەمەودوا بە بەردەوامی رێژەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە زیاد دەبێت، چونكە كەشوهەوا خۆشتر دەبێت و ئەمەیش كاریگەری خۆی لەسەر هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە هەیە.

ناوبراو راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان پابەندە بە رێككەوتنی لەگەڵ بەغدا، بەڵام ئەوان بە شێوەیەكی دیكە مامەڵە لەگەڵ ئەو رێككەوتنەدا دەكەن، بۆیە پێویستە چارەیەك بۆ ئەو كێشانە بدۆزرێتەوەو ڕێككەوتنەكەیش وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.