25/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
جبوری گەیشتە تورکیا
سه‌لیم جبوری ، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و چاوی به‌سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان که‌وت.
جبوری ، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌ردانێکی ڕه‌سمی گه‌یشتوه‌ته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا و له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه پێشوازی لێکراوه.
هاوکات جبوری چاوی دەکه‌وێت به سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ئه‌حمه‌د داودئۆغڵوو، و له دیداره‌کانیاندا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات و پێشکه‌وتنه‌کانی ناوچه‌که گفتوگۆ ده‌که‌ن.
سەردانی ناوبراو بۆ تورکیا له کاتێکدایه که ئاماده‌کاری بۆ ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی موسڵ له چەکدارانی داعش ده‌کرێت، و تورکیاش که به‌پشتگیری داعش ناسراوه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره هه‌وڵ ده‌دات له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا جێگه‌ی پێبدرێت.