سروش جوانترین و گەورەترین ڕێزە کە لەمرۆڤایەتی گیراوە...
25/03/2015 نوسەر: bzavpress

سروش جوانترین و گەورەترین ڕێزە کە لەمرۆڤایەتی گیراوە...



لەگەڵ ئەو ڕێزەی کە پەروەردگار گرتویەتی لە مرۆڤایەتی پێغەمبەرێکی ناردوە بە دەستورو مەنهەجێکەوە تا مرۆڤ بتوانێت ژیانی خۆی لەسەر ڕێکبخات، لە هەموو فەرهەنگ و ڕەهەندەکانی ژیانەوە، بەڵام مرۆڤ ئەم رێزە هەست پێناکات و پێشێلی دەکات، روو دەکاتە هەندێك خۆشی ژیان و شەهوەتی خۆی تێردەکات، تا ئەو کاتەی لە ناو خۆشی وئەو شەهوەتانەدا وون دەبێت، چونکە قەدری مرۆڤایەتی و ڕێزی خۆی نازانێت؛ تەنانەت زۆر جار ئازاری خەڵکی دەدات، ئەشکەنجەی بەکاردنێت، هەست بەوە ناکات مرۆڤێك کە رێزی لێگیراوە ئازارو ئەشکەنجەو زوڵم لە مرۆڤێکی ڕێزلێگیراو لای خوا ئەدات.
زۆر جاری تر هەیە ڕێزو قیمەتی مرۆڤ دەچێتە خوار ئاژەڵیشەوە، هیچ ئەرزشێکی نامنێت.
بیرکردنەوە لە سروش یەکخستنی هزری مرۆڤەکانە بۆ یەکتری و تەنانەت خودی مرۆڤ خۆیشی، تێگیشتنە لە چەمک و واتای برایەتی مرۆڤایەتی لەسەر زەویدا کە چۆن بەیەکوە ژیان بەرنەسەر.
سروش- بریتیە لە نامەی خوا بۆ سەر زەوی بۆ ئەوەی رایگەینێت بە مرۆڤ و ئاگاداری بکاتەوە کە چی بکات و چی نەکات..
سروش- بریتیە لە درخشانی رووناك و ڕێنموی و ڕێبەری..
سروش- تەنها تەکلیفات و داوکردن نیە، بەڵکو نیعمەتی خوایی و رەحەتی پەروەردگارمانە بۆ مرۆڤ.
خوای کردگارمان ئێمەی دروستکردوە هەر ئەویش دەزانێت چی بەکاردێت بۆ ئێمەی مرۆڤ؛ پەروەدگارمان پەی بە ڕابردوو ئێستاو داهاتوومان دەبات ئەو ئاگادارە بەسەرمانەوە زانیاری بەسەر هەموو شتێکدا هەیە لەم بوونەدا، ئەم وەحییەی بۆ ناردوین تاکوو ببێتە ڕێبەریك و ڕێنمونیمان بکات بۆ کاری چاکەو فەرمان بەچاکە ڕێگری لە خراپەو کاری خراپە.
شوێنکەوتنی وەحی خۆشبەختی دونیاو قیامەتە، سەرپێچی کردنیشی نەگەبەتی و نەهامەتی هەردوو دونیایە..

ئەگەر لێکۆڵینەوەیەکی وورد بکەین لەسەر وەحی دەبینین: لە بیابنێکی ووشك بێ ئاو پڕ لە سەراب، کە بە درێژای رۆشتن لە ترویلکە زیاتر هیچ نابینی، تۆش لەو بیابنەدا تینوو ماندوو شەکەت ڕیگات لێوون بوو؛ بۆ توشنە لەبێك ئاو ئامادەی سەروەت و سامانت ببخشیت، کەسێك دێت لە ناکاوادا دەتگەینێتە پاڵ کانیاو سەوزاییەکی خۆش و فێنك، تێر ئاو دەخۆیت لە وون بووی ڕیگا ڕزگارت بوو، ئەوکەسەی ئەوەکارەی کرد تۆ ڕزگار کرد وەك نمونەیە وەحییە کە دەستی مرۆڤایەتی دەگرێت لە تەنها و خەمۆکی و ناڕەحەتی ژیان بەرەوە خۆشی شادی کامەرانی ژیان هەردوو دونیا دەیانگوزەرێنێت، کە کۆتایەکەی بەهەشتە.
پەروەدگرمان دەفەرموێت:[فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُمْ مِنِّي هُدًى فَمَنِ اتَّبَعَ هُدَايَ فَلاَ يَضِلُّ وَلاَ يَشْقَى] {طه:123}.
هه‌ر کاتێك هیدایه‌ت و ڕێنموویی من بۆ ئێوه‌ هات، ئه‌وه‌ی شوێنی به‌رنامه‌که‌م بکه‌وێت، نه‌ گومڕا ده‌بێت نه‌ ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تی و ناسۆر دێته‌ ڕێیت.
مرۆڤ دەتوانێت چارەنوسی خۆی هەڵبژێرێت و دەست نیشانی بکات، بێگومان بە وەحی، هەرکەس شوێنکەوتوی وەحی بوو ئەوە سەربەرزە لە هەردوو ژیاندا،بەڵام ئەگەر گوێ بۆ سروش نەگرت و شوێنکەتوی نەبوو لە هەردوو ژیاندا سەرگەردانە لە دونیاو لە قیامەت.
سەروەرمان پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) دەفەرموێت: لە جَابِرُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ الأَنْصَارِيُّ: خَرَجَ عَلَيْنَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا فَقَالَ: "إِنِّي رَأَيْتُ فِي الْمَنَامِ كَأَنَّ جِبْرِيلَ عِنْدَ رَأْسِي وَمِيكَائِيلَ عِنْدَ رِجْلَيَّ، يَقُولُ أَحَدُهُمَا لِصَاحِبِهِ: اضْرِبْ لَهُ مَثَلاً. فَقَالَ: اسْمَعْ سَمِعَتْ أُذُنُكَ، وَاعْقِلْ عَقَلَ قَلْبُكَ، إِنَّمَا مَثَلُكَ وَمَثَلُ أُمَّتِكَ كَمَثَلِ مَلِكٍ اتَّخَذَ دَارًا، ثُمَّ بَنَى فِيهَا بَيْتًا، ثُمَّ جَعَلَ فِيهَا مَائِدَةً، ثُمَّ بَعَثَ رَسُولاً يَدْعُو النَّاسَ إِلَى طَعَامِهِ، فَمِنْهُمْ مَنْ أَجَابَ الرَّسُولَ، وَمِنْهُمْ مَنْ تَرَكَهُ، فَاللَّهُ هُوَ الْمَلِكُ، وَالدَّارُ الإِسْلاَمُ، وَالْبَيْتُ الْجَنَّةُ، وَأَنْتَ يَا مُحَمَّدُ رَسُولٌ، فَمَنْ أَجَابَكَ دَخَلَ الإِسْلاَمَ، وَمَنْ دَخَلَ الإِسْلاَمَ دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ دَخَلَ الْجَنَّةَ أَكَلَ مَا فِيهَا".
لە خەوندا بینیم جوبریل لای سەرمەوە وەستاو میکائیل لای قاچمەوە، یەکێکیان بە هاوڕێکەی ووت لەو دوو فریشتیە: نمونەیەکی بۆ بهێنەرەوە، ووتی: گوێکانت ئاوەڵا بکەو جوان هەڵیان بخە بۆ بیستن، دڵ و هۆشت واڵابکە، بەڕاستی نمونەی تۆ (ئەی محمد) لەگەڵ نمونەی ئوممەتەکەت، هەروەك نمونەی پادشایەك وایە کە باڵاخانەیك دروست بکات، پاشان ماڵێکی لێ دابمەزرێنێت، پاشان لەناو ئەو ماڵەدا خوانێکی تێدا برازێنێتەوە، پاشان کەسێك بنێرێت هاوار لەخەڵکی بکات بۆ ئەو خوانە، هەر کەس وەڵامی ئەوکەسەی داوە بۆ خوانەکە دێتە سەر سفرەو خوانی خواردنەکە، ئەوەیشی وەڵام نەدایەوەو تێپەری و وازی لێهێنا، دەی محمد بزانە ئەو پادشایە ئەو خوایی کردگارەیە، ئەو باڵەخانەیە ئیسلامە، ئەو ماڵەیش بەهەشتە،تۆش ئەی محمد(صلی للە علیە وسلم) ئەو نێردراوەی، هەرکەس وەڵامی دایتەوە ئەو هاتۆتە ناو ئیسلام ، ئەوەی بێتە ناو ئیسلام دەچێتە بەهەشت ، ئەوەی هاتە بەهەشت لە خواردنی بەهەشت دەخوات هەرچی تێدایە.
وفي رواية البخاري يقول: "فَمَنْ أَطَاعَ مُحَمَّدًا فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ، وَمَنْ عَصَى مُحَمَّدًا فَقَدْ عَصَى اللَّهَ".
لە رێوایەتێکی تردا هاتووە کە بوخاری دەگرێتەوە: هەرکەس گوێرایەڵی محمدی کرد ئەوا گوێرایەڵی لە خوا کردوە، یاخود هەرکەس سەرپێچی لە محمد کرد ئەوە سەرپێچی لە خوا کردوە.
وفي رواية أحمد يقول: "فَمَنِ اتَّبَعَهُ دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ لَمْ يَتَّبِعْهُ عُذِّبَ عَذَابًا شَدِيدًا".
هەروەها لەڕیوایەتی ئیمام ئەحمەددا هاتووە: هەرکەس شوێنکەوتوی محمد بێت دەڕواتە بەهەشت، هەرکەس شوێنی نەکەوت ئازار دەچێژێت و لە قیامەتدا ئازارێکی زۆر بە سوێ و نارەحەت.
وەحی بانگەوازێکە بۆ بەهەشت، ئەوە کەسەی شوێن ئەو بانگەوازە نەکەوێت چارەنوسی لە ئازارێکی زۆر بە سوێدایە...
من سەرم سوڕدەمێنێت کە خەڵکی بەمە دەزانن، بەڵام گەورەی و ڕێزی وەحی وەك خۆی ناگیرێت، دێمەوە سەر ئەو باسەی لەسەروە ئاماژەم بۆکرد هۆکارەکەی ئەوەیە کە قەدری هێزو دەسەڵاتی خوای نازانن خواناسی وەك پێویست ناکەن..
[وَمَا قَدَرُوا اللهَ حَقَّ قَدْرِهِ وَالأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُ يَوْمَ القِيَامَةِ وَالسَّماوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ] {الزُّمر: 67}.
خوانه‌ناسان؛ قه‌دری خوایان وه‌ک پێوست نه‌گرت، ڕێزیان بۆ دانه‌نا، به‌مه‌رجێک هه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی پڕ مشتێکی قودره‌تی ئه‌و زاته‌یه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاسمانه‌کانیش به‌ده‌ستی قودره‌تی ڕاست و دروستی خوا پێچراوه‌ن (ئاماژه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌ڵاتی بێ سنووری ئه‌و زاته‌)، پاکی و بێگه‌ردی و بڵندی بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ مه‌زنه‌ی شایسته‌ی ئه‌وزاتە.‌ لە کاتێکدا نه‌فامان هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بده‌ن و قه‌دری نه‌زانن.
ئەگەر خەڵکی ئەم تواناو هێزەی خوای گەورە وەك سیفاتە پیرۆزەکانی بناسن هەرگیز بەو شێوەمان لێبەسەر نەدەهات، لە هەموو دوونیادا ئەوەی ئەرزشی نەبێت موسڵمانە لە ئێستادا، هۆکارەکەی ئەوەیە شوێن وەحی نەکەوتوین، بەڵکو شوێن ئارەزوو ویستی خۆمان کەوتوین.
ئەم سروشتەی کە باسم کرد پەیامی خوای هەموو جیهانەکانە، بۆیە سیرەی بۆن خۆشی پێغەمبەر(صلی للە علیە وسلم) بنەمایەکی سەرەکیە تا لێتێبگەین، یان جوانتر بڵیم ژیانی پێغەمبەرمان (صلی للە علیە وسلم) هەمووی هەر وەحییە، هەوەك خوای گەورە بۆمان باس دەکات لە قورئان لە ژیانی سەروەرمان دەفەرموێت:
[وَمَا يَنْطِقُ عَنِ الهَوَى (3) إِنْ هُوَ إِلاَّ وَحْيٌ يُوحَى] {النَّجم: 3، 4}.
قسه‌و گوفتاریشی له‌ ئاره‌زوبازیی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه‌ نیه‌،(ئه‌مه‌ی که‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت) به‌ده‌ر نیه‌ له‌ نیگاو (وه‌حی خوایی).

تەنانەت هەموو کارە سونەتاکانیش هەر بە وەحی بووە لە لایەن خوای پەروەردگارمانەوە، رۆژوی سوننەت لە دووشەممەو پێنج شەممانداو رۆژانی تاکەکان..تاد، هەموو سوننەتەکان و فەرزەکان لە ژیانی پێغەمبەرماندا (صلی للە علیە وسلم) وەحی بووە، هەموو هەڵسوکەوتێکی هەر بە سروش بووە ئەگەر تەنانەت هەلەی بکردایە خێرا خوای گەورە جوبریلی دەنارد بۆی راست دەکردوە بۆ ئەوەی مرۆڤایەتی چاوی لێبکەن، مەبەست لەم کارانەو وەحییە بۆ ئەوە بووە کەخەڵکی لاسایی بکاتەوە چاوی لێبکەن.
[لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِي رَسُولِ اللهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِمَنْ كَانَ يَرْجُو اللهَ وَاليَوْمَ الآَخِرَ وَذَكَرَ اللهَ كَثِيرًا] {الأحزاب: 21}.
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی له‌پێغه‌مبه‌ری خوادا چاکترین نموونه‌ی ته‌واو ڕێك پێك هه‌یه‌تا چوی لێ بکه‌ن و شوێنی بکه‌ون، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوایان مه‌به‌سته‌، سه‌رفرازی قیامه‌ت ئاواتیانه‌، هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام یادی ‌خوا به‌ زۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زمانیان پاراوه ‌به‌یادی ئه‌و.

باشترین خێر بۆ مرۆڤ فێربوونی سیرەی پێغەمبەرە(صلی للە علیە وسلم)، چونکە خێری دونیاو قیامەتی تێدایە، هەموو زانستەکانیش لە سیرەی پێغەمبەردا (صلی للە علیە وسلم) دەبینیتەوە، تەنانەت ئەگەر سیرە نەزانی لە قورئانیش تێناگەیت.
دواکارم لە خوای گەورە لە سیرەی پێغەمبەری ئازیز(صلی للە علیە وسلم) تێمانبگەینێت