26/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عەبادی: كاتژمێری سەركەوتن لە پارێزگای سەلاحەدین نزیكە
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت كە كاتژمێری سەركەوتن لە پارێزگای سەلاحەدین نزیكەو جەختیش دەكاتەوە كە داعش لەسەر خاكی عێراق ناهێڵن.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت, كە كاتژمێری سەركەوتن لە پارێزگای سەلاحەدین نزیكەو داعش ناهێڵین لەسەر خاكی عێراق دەشڵێت:" دوێنی بەڵێنماندا ئەمڕۆ ئازادی دەكەین و ئاڵای عێراق لەپارێزگای سەلاحەدین هەڵدەكەین".
سەرۆك وەزیرانی عێراق رونیكردەوە كە سەركەوتنی عێراق بە هەوڵی پاڵەوانەكانی عێراق لە هێزەكانی سوپا و پۆلیس و چەكدارە خۆبەخشەكانی حەشدی شەعبی و خەڵكی سەلاحەدین و وڵاتانی دۆستو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كەهەموو لەگەڵ عێراق و گەلەكەی بوو لە بەرامبەر داعش.
عەبادی جەختی کردەوە كە داعش جێگای لە عێراق نابێتەوەو لەسەلاحەدین دۆڕا لە ئەنبار و موسڵ و جێگاكانی تریش دەدۆڕێت، تەئكیدی كردەوە كە سەركردەكانیان دەگرن كە چەندین تاوانی كۆمەڵكوژیان بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوە.