مەنسوور هادی  سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە هێرشیان کردوەتە سەر یەمەن
26/03/2015 نوسەر: bzavpress

مەنسوور هادی سوپاسی ئەو وڵاتانە دەکات کە هێرشیان کردوەتە سەر یەمەن

عەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەرۆکی دەست لەکار کشاوەی یەمەن  دوابەدوای پەلاماری سەربازی سعودیە و هاوپەیمانەکان بۆسەر خاکی یەمەن ، سوپاسی ئەم وڵاتانەی کرد.

 لەو بارەیەوە محەممەد مارم بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی یەمەن و یاریدەرەکەی وتیشی : مەنسوور هادی سوپاسی وڵاتانی عەرەبی  کەنداوی فارس و هەروەها میسر، ئەردەن، سوودان و هەموو وڵاتانی ناوچە دەکات.
بەهۆی پەلاماری سەربازی سەعوودیە و هاوپەیمانەکانی بۆسەر خاکی یەمەن دەیان کەس کوژران و شەهید بوونە.

مەنسوور هادی دوابەدوای ئەوەی سەنعای پێتەخت کەوتە دەست لیژنەکانی جەماوەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا ، لە پۆستەکەی کشایەوە و لەم شارە هەڵات و بەگوێرەی داکۆکی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس ئەم شارە وەک پێتەختی کاتیی خۆی ڕاگەیاند.