26/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
محمد حاجی محمود: پێویستە کار بۆ سەربەخۆی خۆمان بکەین
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان كه ئه‌مڕۆ ده‌زگای روانگه له‌شاری هه‌ولێر سازی كردبوو حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود له‌وته‌یه‌كیدا په‌یامێكی بۆ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد نارد.
حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموود، رایگەیاند : عێراق به كارایی و به‌ئاشكرا بووه به سێ به‌ش و زه‌وی و جوگرافیا و هه‌موو شتێكی عێراق ئێستا بۆ سه‌ر سێ به‌شی سوننه و شیعه و كورد دابه‌ش بووه ، هیوادارم ئه‌مجاره‌ش كورد نه‌چێت به‌غدا راست بكاته‌وه به‌ڵك و پێویسته هه‌وڵ بدرێت و كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان به‌ده‌ست بهێنین و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له ئه‌وه‌ی كه هه‌رگیز ناگه‌ڕێینه‌وه بارودۆخی پێش هاتنی داعش بۆ عێراق له رۆژی 10-6-2014 “.
هەروەها ناوبراو سوپاسی خۆڕاگری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بارودۆخه نا هه‌مواره‌ی كه بۆ كورد و كوردستان هاتووه‌ته پێش هه‌روه‌ها یه‌كڕیزی هێزه سیاسییه‌كانی كوردی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به‌رز نرخاند.