26/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عادل عه‌بدول مه‌هدی هۆشداری دەداتە هەردوو پێکهاتەی کورد و شیعە لە عێراق
وه‌زیری نه‌وتی عێراق، داوای له شیعه‌کان کرد وه‌کوو پێکهێنه‌ری زۆرینه‌ی عێراق بیر له زاڵبوون به‌سه‌ر پێکھاتەکانی دیکەدا نه‌که‌نه‌وه و کورده‌کانیش به‌پێی ناوچه‌ی جوگرافیاییان له عێراق تاکڕه‌وی نەکه‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی که هاوکات سه‌رکرده‌یه‌کی باڵای مه‌جلیسی باڵای ئیسلامی عێراقه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط" به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێککه‌وتنی نێوان سێ پێکهاته‌ی ئیتنیکی سه‌ره‌کی له عێراق واتا شیعه، سوننه و کورده‌کان، بنه‌مای ڕێککه‌وتنی نێوان دیکه‌ی ئیتنیکه‌کانه، داوای له شیعه‌کان کرد وه‌کوو پێکهێنه‌ری زۆرینه‌ی عێراق بیر له زاڵبوون له‌سه‌ر دیکه‌ی ئیتنیکه‌کان نه‌که‌نه‌وه و کورده‌کانیش به‌پێی ناوچه‌ی جوگرافیاییان تاکڕه‌وی ناکه‌ن.
عادل عه‌بدولمه‌هدی دەشڵێت : سوننه‌کانیش نابێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕووداوه مێژووییه‌کان وا بیر بکه‌نه‌وه که ته‌نیا ئه‌وانن که ده‌بێ به سه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکەدا حوکم بکه‌ن، به‌ڵکوو ده‌بێ بیر له داهاتوو و چاره‌نووسی عێراق بکه‌نه‌وه و که‌ڵک وه‌ربگرن له ڕۆڵی کارامه و کاریگه‌ری خۆیان له سه‌ر مێژووی عێراق بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به‌م وڵاته.