27/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
نێچیرڤان بارزانی: پێویستە لەم ساتەدا ویلایەتی بارزانی درێژ بکرێتەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان , پێویستە لەم ساتە پڕ قەیرانەدا ویلایەتی مەسعوودبارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستانی درێژ بکرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمانیتۆر، سەبارەت بەماوەی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، ئاماژەی بەوەکردووە: وەکوو کوردێک نەک وەکوو برازای یان زاوای پێیوایە، پێویستە مەسعوود بارزانی لەم ساتە پڕ قەیرانەدا لە پۆستی سەرۆکی هەرێمدا بمێنێتەوە.
دەشڵێت "بێگومان قسەی زۆر لە پەرلەمان و میدیاکاندا هەیە، بەڵام کاتێک کاتی بڕیاردان دێت و خەڵک جیاوازییەکانیان بخەنە لاوە کە چ شتێک باشە بۆ وڵاتەکەیان، بەداخەوە جەلال تاڵەبانی لەو دۆخەدا نییە کە بتوانێت قسەی لەسەر بکات و تاکە سەرکردەی دیکە کە بتوانێت وڵاتەکەمان بەڕێوەببات لەم بارودۆخەدا مەسعوود بارزانییە."
ئاماژەی بەوەشداوە: "سیاسەتمەدارەکان جا ئەوانە چ سەر بە گۆڕان و یەکێتی یان پارتە ئیسلامییەکان بن، هەموویان ئەوە دەزانن و خەڵکیش دەزانێت کە بۆ ڕاگرتنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، پێویستە مەسعوود بارزانی لەو پۆستەدا بمێنێتەوە."