وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: پەیوەندی ستراتیژیمان لەگەڵ تورکیا لە بواری جۆربەجۆردا خاوەنی بایەخ و گرینگیەکی زۆرە.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف داوای له سه‌رۆک کۆماری تورکيا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆان کرد سیاسه‌تی به‌رپرسیارانه بگرێته به‌ر، ئه‌م لێدوانه‌ی زه‌ریف وه‌ڵامێکه بۆ لێدوانه‌که‌ی ئه‌ردۆگان که ئێرانی به هه‌وڵدان بۆ به‌رفراوانکردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌که‌دا تۆمه‌تبارکردبوو.
ناوبراو ئه‌مڕۆ هه‌ینی له له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: که ئه‌وان په‌یوه‌ندی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه و ڕیز له‌و په‌یوه‌ندیه‌ش ده‌گرن، به‌ڵام له ئێستادا ئێران هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و ئاسایش ده‌دات له ناوچه‌که‌دا.
محمددجواد زەریف" لە وەڵامی پرسیارێک لەمەڕ وتەکانی ئەم دواییانەی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: لە هەلو مەرجی هەنوکە دا پێویستە هەوڵی سەرجەم وڵاتان بەئاراستەی جێگیرکردنی سەقام و بەرگرتن بێ لە پەرەی بشێوی لە ناوچەکە.
زه‌ریف جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که ئێران ئاماده‌یه به هاوکاری وڵاتانی ناوچه‌که کاربکات بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئێستای یه‌مه‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ وڵاته‌که و پاراستنی سه‌روه‌ری و یه‌کێتی یه‌مه‌ن.