ئیســـــلام و جیهــــــاد
28/03/2015 نوسەر: bzavpress

ئیســـــلام و جیهــــــاد



     گێراِنەوەی حاكمێت بۆ خودا، لەدەستی مادییەكان و كەسانی غەیر ئیسلامی، ئەم دروشمە زۆر لەمێژەی دەستی پێكردووە، گێڕانەوەی حاكمێت بۆ خوداش لە ڕێگای جیهاددەوە،  بەبۆچونی من جیهاد بۆتە گەورەترین هەرەشە بۆسەر ئیسلام و مسوڵمانان، لەبری ئەوەی ئیسلام گۆڕانكاری بەسەر تاكەكاندا بهێنێت، تاكەكان گۆڕانكاری بەسەر ئیسلامدا دەهێنن، لەپێناوی بەرژەوەندی و ئامانج خۆیاندا بۆ بەدەست هێنانی ئەم بەرژەوەندییە ئامانجە جیهاد بەكار دەهێنن، كۆمەڵێ مرۆڤی بێتاوان دەكەنە قوربانی جەنگەكان. 
         " جیهاد"  لەزمانی عەرەبیدا لە " جهد"ەوە هاتووە واتە: هەوڵ و وزە خستنە گەڕ . بەڵام لە شەریعەتدا هەوڵدان بۆ خزمەت كردن بڵاوكردنەوە ئایینی ئیسلام دەگەیەنێت. خودا دەفەرموێت (ۆجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِیرًا) واتە: جیهاد  بكەن بەبڵاوكردنەوەی قورئان  بانگەواز كردنی. 1
ئەمانەی خوارەوە كۆمەڵێ دەقی ئاسمانین كە باس لە جیهاد دەكەن.
 1- {ڵـكِنِ الرَّسُولُ ۆاڵّژِینَ ێ‌مَنُواْ مَعَهُ جَاهَدُواْ بِأَمْۆالِهِمْ ۆأَنفُسِهِمْ ۆأُوْڵـئِكَ ڵهُمُ الْخَیْرَاتُ ۆأُوْڵـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ}   سورە التوبە: 88
2- { ۆجَاهِدُوا فِی اللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِ هُۆ اجْتَبَاكُمْ ۆمَا جَعَڵ عَڵیْكُمْ فِی الدِّینِ مِنْ حَرَجٍ } سورە الحج : 78
3- { فَڵا تُگِعِ الْكَافِڕینَ ۆجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِیرًا}  سورە الفرقان: 52
4-    هــــتــــد.
     جیهاد بە چوار قۆناغ بەسەر مسوڵماناندا جێبەجێكراوە، یەكەم جیهاد ڕێگا پێنەدراوبووە، دووەم تەنها ڕێگایان پێدراووە، سێهەم تەنها بەدەست درێژی بۆ سەر موسڵمانان، چوارەم بەشێوەیەكی گشتی فەرزكرا.
      جیهاد بەسەر دوو جۆردا دابەشكراوە، جیهاد بەرگریكردن (فەتح)، جیهادی هێرشكردن، هەركاتێك هەر هێزی و وڵاتێك توانی هیرشبكاتە سەر مسوڵمانان باوەڕداران ئەوا ئەوكات جیهاد فەرزدەبێت، لە بەرامبەر دووژمندا مسوڵمانان دەبێت بەرگری بكەن بتوانن مافی خۆیان وەربگرنەوە. جیهادی فەتیحیش برتییە لەوەی گەر كەسانی نامسوڵمان هێرشبكەنە سەر ئیمانداران بیانەوەێت پێش بگرن بە بڵاوكردنەوەی ئیسلام ئەوا پێویستە لەدژیان هەڵسنەوە پێش بگرن بەسەر زولـَمو ستەمی ستەمكاراندا بەرامبەر بە ئیمانداران لەهەر جێگایەكبێت، لەئیسلامدا هیچ كەسە لەسەر بیرو باوەڕی ئایین و عەقیدەی ناكوژرێت چونكە خودا دەفەرمۆێت: { ڵا إِكْرَاهَ فِی الدِّینِ } بەڵام ئەوەی ئێستە گروپە جیهادێكان و نمونەی وەك داعش دەیكەن پێچەوانەی ئەو دەقە و كۆمەڵێ دەقی دیكەیە. 
      گروپە جیهادییە ئیسلامی و نائیسلامییەكان تەفسیرێكی تاك لایەنە بۆ دەقەكان دەكەن،  هەندێ جار ئەو تەفسیرە كە بۆ دەقەكانی دەكەن هاوتا نییە لەگەڵ دەقە ئاسمانێكەدا، یان پشت دەبەستن بە فتوای دەگەمەن و بێهێز، وەگەڕانەوە بۆ فتوایی كۆمەڵی لە زاناكانی سەدەكانی پێشوتر  كە بۆ دەقەكانیان كردووە ئەم گروپانە نایانەوێت بگەڕینەوە بۆ بڕیاری كۆمەڵەی زانایانی ئیسلام (إجماع)، لە هەندێ  كاتیشدا دەگەڕێنەوە بۆ فەرموودەیەكی پەیامبەر (محمد) كە لاوازو متمانە پێنەكراوە، هەموو ئەو كوشتن و بڕینانەشی دەكرێت  بەهۆی كۆمەڵێ لە تەفسیری جیهادیانە بۆ دەقە ئاسمانییەكان كراون لە سەدەكانی پێشوتردا بە ئێستەشەوە، مرۆڤانێك هەیە ئارەزووی كوشتن كاری تونوتیژی دەكەن، بۆئەوەی بتوانن ئەو ئامانجەیەیان بەدی بهێنن ئارەزووی خۆیان تێر بكەن ئایین بەكار دەهێنن، چونكە ئایین تاكە ئامڕازە مرۆڤەكان  بەئاسانی سانایی  دەتوانن بەكاری بهێنن، بێگومان دەقە دینییەكان دەتوان زۆرترین كاریگەری گەری لەسەر تاك و كۆمەڵگە جێدەهێڵێت و مرۆڤەكان دەجوڵێتێت2، لەبەرامبەر كۆمەڵێ ووتە و قسەی زانا و فەیلەسوفان، كۆن و هاوچەرخ.
    ئەوەی ئەمڕۆ گروپە جیهادییەكان بەناوی ئیسلامەوە دەیكەن بەگشتی پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە، چونكە حەڵاڵ بەحەرام دەزانن وەپێچەوانەی بنەماكانی ئیسلام دەجوڵێنەوە، ئەم گروپانە هەمیشە بیری توندووتێژی نۆێدەكەنەوە بە زیندۆێتی دەهێڵنەوە، ئەوانە واوێنا دەكەن كە جیهاد تەنها برتییە لە كوشتن و بڕین، نەخێر، لەڕاستیدا جیهاد كردن تەنها بەكوشتن و بڕێن ناكرێت، بەڵكو جیهاد كردن تا ئەندازەی خزمەت كردن بە دایك و باوك بەرگری كردن لە وڵات ململانێكردن لەگەڵ نەفسدا و، تائەندازەی زانست و زانیاری درێژەدەكێشێت.
     لە دوای سەدەی 20ەوە توندوتیژی (جیهاد) گۆڕاوە، بۆ جیهادی زانستی و زانیاری و تەكنەلۆژیا، جیهاد كردن بە زانست و زانیاری مسوڵمانان و جیهانی بەگشتی نەگرتۆتەوە، چونكە زۆرێكیان بیریان لەوە نەكردۆتەوە كە جیهاد بگۆڕن بۆ جیهاد زانست و زانیاری، چوونكە هێشتر كۆمەڵێك هەن كۆن بیر دەكەنەوە ناتوان بیركردنەوەی توندوتیژی بگۆڕن، ئەوانە وابیر دەكەن هەمیشە خۆێن بڕێژن دوونیا بگۆڕن بەوشێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت، بەم بەردەوامی بووونەشیان جیهان دەكەن بەڕوبارێك لە ڕوباری خۆێن، بەپێچەوانەی ئەو دەقە ئاسمانییە، {هُدًی ۆرَحْمَەً لِلْمُحْسِنِینَ } سورە القمان: 3، دەقە ئاسمانێكان زۆر ئاماژەی دیكەی تێدایە، بەڵام ئەوانەی لەگەڵ بۆچون فكری تاكێك و گروپێك دەگونجێت تەنها و تەنها دەقێك وەردەگرن، دەقەكانی دیكە كار و ئاماژەی پێناكەن ڕەوتێكی نوێ وجییا وەردەگرن هەندێجار ئەو ڕەوتەیە دەبێتە سەرە ئێشە بۆ زۆرێك لە وڵاتان.

   سەرچاوە:
1- دیدیكی ئیسلامی نۆێ بۆ جیهاد و توندوتیژی و خەلافەت و وەلاْ  بەراْْ .      پ. د. علی قەرەداغی
2- داعــش. ئازاد قەزاز