بۆنی مەرگ
28/03/2015 نوسەر: bzavpress

بۆنی مەرگ

   
ئـەوەی كـە ڕوویدا لـە خاكـی بۆرمـا
ڕاســتیـیە و  بـەڵـێ  نـەوەك  درامـا
خوێنـی مـوسڵمان وەك  جــۆگەی ئاوە
هـەزاران لاشـەی  بـێ گیـان سـووتاوە
ئــەوەی بینیتان  ویـژدانی هـەژانــد
دیــدە پـڕ ئەسـرین  دڵانی گـریانـد
بۆرما كـەوا  پـڕ بـۆنــی مـەرگ بـوو
جیهان بێ هەست و كـپ وبێ دەنگ بوو
بـۆدە بـێ ئـەوەی گـەر مـوسڵمان بێ
دوور لـە وڵات و لـە نیـشــتمـان بێ
وەك مـەلی بـێـلان دەربەدەر بـژیــن
ئاوارەو بێ مـاڵ  لە دەسـت خوێنمژین
خـۆش بەختی  ئینسان  كـوا مافی مرۆ؟
ئێــــوەن هـەڵـگری  دروشـــمی درۆ
خــاكی مـوسلـَمان  ئەو زێدو شــوێنە
ئێسـتا پارچەیەك  ئـاگـر و خـوێـنە