28/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
یه‌كه‌مین حاڵه‌تی تووشبوون بە نه‌خۆشی ئیبولا لە شارۆچکەیەکی عیراق دەستنیشان کرا
ئه‌مڕۆ ، له شارۆچكه‌ی ئه‌بوغرێبی خواروی شاری به‌غدا یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی نه‌خۆشی ئیبولا ده‌ست نیشان كرا.
ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د كارمه‌ندی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌بو غرێب ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شه‌ممه (28/3/2015) كه‌سێكی نه‌خۆش له لایەن خانهوادهكهیهوە گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان دوای پشكنینی ورد ده‌ركه‌وت كه ئه‌م نه‌خۆشه تووشی ئیبۆلا بووه كه یه‌كه‌مجاره له عێراق ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌رده‌كه‌وێت وله ئێستاشدا نه‌خۆشه‌كه له ژووری چاودێری كردنه و ژیانی له مه‌ترسیدایه.
دەشڵێت: ئه‌م نهخۆِشییه نه‌خۆشییه‌كی كوشنده‌ی جیهانییه و تاكو ئێستاش چاره‌سه‌ی پێویستی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقدا هه‌یه به‌ڵام تاكو ئێستا بۆمان ڕوون نه‌بووه كه تووشبووه‌كه له ڕێگه‌ی چییه‌وه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه كوشنده‌یه بووه.