دەمیرتاش: رەتی دەكاتەوە كە هەدەپە هۆكاری تیكچوونی هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی بێت‌
28/03/2015 نوسەر: bzavpress

دەمیرتاش: رەتی دەكاتەوە كە هەدەپە هۆكاری تیكچوونی هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتی بێت‌

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ڕایگەیاند:  حکومەتی پارتی دادو گەشەپێدان ،ئاستەنگ لەبەردەم بەرەوپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی دادەنێن و تائێستا یەک ھەنگاو نەھاتوونەتە پێشەوەو ئەوان رێگایان لە چارەسەری ئاشتییانە گرتووە. 

دەمیرتاش، بەر لەدەستپێكی كۆبوونەوەی هاوسەرۆكانی هەدەپە‌و كەجەدە‌و چەند پارتێكی تری كوردی لە ئەنقەری توركیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند" حكومەت‌و سەرۆك كۆمار دەڵێن هەدەپە لێدوانەكانیان ئێمەیان توڕەكردووە، بەڵام ئەمە هەڵەیە باری دەروونی دەوڵەت‌و حكومەتێك بە كەسێكەوە ببەسترێتەوە كە بووەتە هۆی ئەوە پرۆسی ئاشتی بگاتە قۆناغێكی مەترسیدار".
 
دەمیرتاش تۆمەتەكاتی ئەردۆگان رەتدەكاتەوە كە هەدەپە هۆكاری تیكچوونی هەنگاوەكانی پرۆسەی ئاشتبێت‌و جەخت لەوە دەكاتەوە كە حكومەت هیچ هەنگاوێكی بۆ پرۆسەی چارەسەر ی نەهاویشتووە تاكو هەدەپە رێگری لەو پرۆسەیە بكات.
ناوبراو وتیشی: حکومەتی تورکیا لە ھەفتەی رابردوو پرۆژە یاسای ئاسایشی ناوخۆی پەسەند کرد، کە بەپێی ئەو یاسایە ھێزە ئەمنیەکان دەستکراوەترن بۆ سەرکوتکردنی ھاوڵاتیان و ئەوەش گەورەترین ھەوڵە بۆ لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.