28/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
هێزیکی میسری دەگاتە باشووری یەمەن
هێزیکی میسری بۆ بەندەری مەخا لە ستانی تەعزی ڕەوانە کرا.
ئەمرۆ هێزی سەربازی میسری لە بەندەری ستراتژیکی مەخا لەم ستانە دابەزین و بەنیازن بەرلە گەیشتنی هێزەکانی حوسی بە بەندەری مەخا و بابولمەندەب، ڕێگەی ئەم هێزانە ببڕن، بەپێی زانیاریەکان هێزی حووسی بنکەسەربازییەکانیان لە دەروازەی شاری مەخا بە دەستەوە گرتووە .
هاوکات کاربەدەستانی سعودیە ڕایانگەیاندووە کە هێزی دەریایی ئەم وڵاتە بە کەڵک وەرگرتن لە دوو گەمی و فڕۆمەی جەنگی، لانیکەم 86 دیپلۆماتی عەرەب و غەیری عەرەب و هەروەها دیپلوماتەکانی سەعوودیان لە عەدەن لەباشووری یەمەن بردوەتە دەرێ.