شێخ محمد عبدە بناسن (1849-1905)
28/03/2015 نوسەر: bzavpress

شێخ محمد عبدە بناسن (1849-1905)

جیهانی ئیسلامی لەکۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە کۆمەلێک بیری زۆری بەخۆیەوە بینی ، کە ویناو شیکاری بارودۆخە سیاسی و کۆمەلایەتیەکانی ئەو کاتیان دەکرد ، لەبوارەکانی :
یەکەم: لایەنی دینی چاکسازی .
دوەم : لایەنی نەتەوی دینی
سیەیەم: لایەنی نەتەویی مێژووی
چوارەم: لایەنی کۆمەلایەتی و پێش کەوتن.
پێنجەم: لایەنی نەتەوەی صرف.
بۆیە فکری سیاسی عەرەبی رووبەرووی دوو لایەن بوو بوویەوە وەک :
یەکەم : ئەو بیرو کتیبانەی کە زیاتر بە ئاراستە فکری ئیسلامی دا دەرۆیشتن و رەخنەیان لە بیرمەندە عەرەبەکان و خودی مسولمانەکان دەکرت ، وەک عبدالرحن کواکیبی ومحمد عبدە .
دووەم : ئەو بیرو کتێبانەی کە بە ئاراستەی سەهیۆنیزم دا دەرۆیشتن، رەخنەیان لەبیری عەرەبی و ئیسلامی دەگرت ، بەوەی کە فکرێکی ئەسیل نیە و لە کتیبە رۆژئاواییەکان وەر گیراوە وەک کتابی سەهیۆنیزمی سیلیفیا حاییم.
لیرەدا شیخ محمد عبدە وەک یەکێک لە دیارترین نوینەرانی بزوتنەوەی رۆشنگەری عەرەبی دەركەوت لە بواری لایەنی دینی _ اصلاحی ، هاوکات سید جمالەدینی ئەفغانی و محمد رشید رەزا لەگەلی بوون .
رەئی محمد عبدە لە بواری بزووتنەوەی رۆشەنگەری عەرەبی بەم شێوەیە بوو:
بەهیج شیوەیەک بیری رۆشنگری عەرەبی سەر ناگرێت بێجگە لە رزگارکردنی کۆمەلکا لە ناو خۆو دەره وەدا .
لە ناوخۆی کۆمەڵگا: پێویستە لەسەر هەموو تاکێک دژایەتی و روو بەروو ببێتەوە لە بەرامبەر هەموو جۆرەکانی ستەم کاری وهەوڵدان لە پێناو ئازادی ئینسان، ئەمەش جێبەجێ نابێت تاکو هاوسەنگیەکی راوێژکاری نەبێت لە ژیانی کۆمەڵگەدا بە قول بونەوە لە مەبدەئی برایەتی ئیسلامی و رزگار کردنی کۆمەڵگە لە دابو نەریتە خورافیەکان و دەرکردنی کۆمەلێک رێسای تازە کە تەرکیز لەسەر دادپەروەری و خۆ دورخستەوە لە دەمارگیی و ئەنانیەت بکات .
لەدەره وەی کۆمەڵگا: پێویستە هەموو هەولێک لە پێناو کۆتایی هێنان بێت بە ئیمپریالیزمی رۆژئاوایی و بانگردن بۆ زانست بێت.لەکۆتاییدا شیخ محمد عبدە یەکێک بوو لە وکەسانەی کە هەولی دەدا کە تەوفیق بهێنیتە ئارا لە نیوان ئیسلام بیردۆزە مەدەنیە نوێیەکان ، و وینای هینانە کایەی مەبەدەئی تەوفیقی کرد لە نیوان دین و زانست ....