28/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
عه‌لمانیه‌تی ئه‌تاتۆركیی و دیموكراسیه‌تی به‌راز
نه‌هامه‌تیه‌كی گه‌وره تری كورد ئه‌وه‌یه ، سیاسه‌تمه‌داران و ده‌مڕاسته‌كانی له دوای فه‌شه‌ل و شكست خواردنی بیردۆزه و قوتابخانه فیكرییه‌كانی خۆرئاوا ، تازه ده‌گاته لای ئه‌مان و وشكه حاڵ ده‌یانگرێت بۆ راڤه و سه‌رله‌نوێ تاقیكردنه‌وه‌ی .
ئه‌و كۆنفرانسه‌ی كه مه‌لا به‌ختیار له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا له ژێر ناونیشانی " دین بۆ تاك و دیموكراسیه‌ت بۆ هه‌موان " دا به‌ڕێوه‌ی برد ، جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی سه‌ره‌وه بوو ، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره كۆنه چه‌په‌ی كورد و به‌ناو دیموكراته‌ی ئه‌مڕۆ داوای ده‌كات ، راست هه‌مان هه‌وڵی نه‌زۆكانه‌ی " كه‌مال ئه‌تاتۆرك " ه ، كه سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و دوای كوده‌تای عوسمانیی نه‌خشه‌ی بۆ داڕشت و به زه‌بری ئاگر و ئاسن سه‌پاندی ، به‌ڵام ئێستا ده‌بینین لایه‌نگرانی له توركیا له زه‌بوون ترین و بێزراو ترینی پێكهاته‌ی ئه‌و وڵاته‌ن !!
من لێره‌دا ناچمه ناو ئه‌و بابه‌ته به‌رفراوانه‌ی كه ئاین بۆ تاك و بۆ كۆمه‌ڵیشه ، چونكه ده‌یان به‌ڵگه‌ی قورئان ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌چه‌سپێنێت و 13 سه‌ده‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی‌یش ئه‌و راستیه‌ی سه‌لماندووه كه ئاین بۆ تاك و بۆ هه‌موانیشه ، ئیسلام به هه‌مان په‌روه‌رده‌ی تاك په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵیش ده‌كات ، به‌ڵام تاك خشتی دیواری كۆمه‌ڵه ، تا ئه‌و تاكه به‌هێز نه‌بێت دیواره‌كه‌ش به‌هێز نابێت .
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌یه كه مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت بۆ هه‌موانه ، به‌م چه‌ند خاڵه ئاماژه‌یه‌كی كورتی پێده‌ده‌م :
1. ئه‌گه‌ر دیموكراسیه‌ت وه‌كو میكانیزمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات ، بێلایه‌ن بێت و به ئایدیۆلۆژیی نه‌كرێت ، ئه‌وا موسوڵمانانیش هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵیدا نابێت . به‌ڵام ئایا مه‌لا به‌ختیار ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی ده‌وێت ؟ بێگومان ئه‌و ده‌یان جار دووژمنایه‌تی خۆی بۆ ئیسلامیه‌كان راگه‌یاندووه ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش له هه‌ر شوێنێ هه‌ستی كردبێت موسوڵمانان سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ست هێناوه ، ئه‌و نیگه‌رانی خۆی له‌و سه‌ركه‌وتنه نه‌شاردۆته‌وه ، به‌ڵكو له هه‌ندێ حاڵه‌تیشدا یارمه‌تی دووژمنانی كوردیشی داوه له پێناوی سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و ئیسلامیانه‌ی كه دۆستی كوردیش بوون ، بۆ نمونه یارمه‌تی حه‌مدین سه‌باحی كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی میسری كرد – كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی عه‌ره‌بی بوو بۆ پشتیوانیی له سه‌دام حوسه‌ین و ڤیدیۆكانی ماون – له دژی محه‌مه‌د مورسی ، له كاتێكدا له ناو هه‌موو سه‌رۆك و پاشاكانی عه‌ره‌بدا به ته‌نیا مورسی له كاتی نه‌خۆشی " تاڵه‌بانی " دا به بروسكه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیی و هه‌واڵی پرسیی . ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی پێده‌دات كت و مت دیموكراسیی و عه‌لمانیه‌ته‌كه‌ی ئه‌تاتۆركه ، كه ده‌یان ساڵ بووه مۆته‌كه‌ی سه‌ر دڵی خه‌ڵكی توركیا به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه و كورد له هه‌موان باشتر له‌و دیموكراسیه‌ته تێگه‌یشتووه كه جگه نه‌هامه‌تیی و ماڵوێرانیی شتێكی تری به دواوه نه‌بووه .
2. له‌وانه‌یه به قسه‌ی بێ زمان و بیردۆزه ، مه‌لا به‌ختیار و لایه‌نگرانی باسی ره‌چه‌ته‌ی دیموكراسیه‌تی خۆرئاوا بكه‌ن ، به‌ڵام لێره له كوردستان راست پێچه‌وانه‌ی دیموكراسیه‌تی خۆرئاوا ره‌فتار ده‌كه‌ن ، ئه‌وه ( 23 ) ساڵه حیزبه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیاره ناهێڵێ كوردستان بۆنی دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه بكات ، هه‌ر خۆیه‌تی سووره له‌سه‌ر په‌كخستنی دیموكراسیه‌ت ، ئه‌وانن ناهێڵن كوردستان بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تی دیموكراسیی تێدا بچه‌سپێت ، مه‌گه‌ر كێیه رێگه نادات هێزی پێشمه‌رگه له ناو دامه‌زراوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كۆبكرێته‌وه ، هه‌ر ئه‌و نه‌بوو چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی له مه‌سعود بارزانی كرد ، كه بڕیارێكی 7 خاڵی ده‌ركردبوو بۆ به دامه‌زراوه‌یی كردنی هێزی پێشمه‌رگه و ده‌یووت كه‌س ناتوانێت هێز له ده‌ستی حیزبه‌كه‌ی بسه‌نێت ، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و بڕوا نه‌بوونه‌یان نه‌بووه به دیموكراسیه‌ت كه دوای هه‌وڵی چه‌واشه‌كاریی و ساخته‌كاریی ئه‌لبیسه‌كه‌ی سلێمانی زیاتر له یه‌ك ساڵ جێبه‌جێ كردنی دیموكراسییان له پارێزگای سلێمانیی راگرت ؟
3. مۆدیلی ئه‌و دیموكراسیه‌ته‌ی مه‌لا به‌ختیار ، هه‌مان مۆدیلی چه‌په‌كانی دوای هه‌ره‌سی بلۆكی خۆرهه‌ڵاته ، مه‌لا به‌ختیار بۆ خۆی ئه‌وه‌نده تووندڕه‌و بوو ماركسیی – لینینیی بوونی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی پێ كه‌م بوو ، بۆیه ئاڵای شۆڕشی راگه‌یاند ، بۆ ئه‌وه‌ی رادیكاڵانه‌تر تیۆریی ماركسی لینینیی و چه‌پگه‌رایی جێبه‌جێ بكات ، به‌ڵام له دوای هه‌وراز و نشێو و گرفته فیزیكیه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستاندا نه‌ك هه‌ر گه‌ڕایه‌وه ناو ریزه‌كانی ، به‌ڵكو دوای هه‌ره‌سی بلۆكی خۆرهه‌ڵات به سه‌دوهه‌شتا پله رووی خۆی له سۆشیالیستیی وه‌رگێڕا و خۆی كرده تیۆریسیه‌نێكی قوتابخانه‌ی دیموكراسیه‌تی كاپیتالیستیی ، ئه‌م جۆره كه‌سانه هێشتا له قه‌ناعه‌تیاندا چه‌پ نه‌ڕووخاوه ، به‌ڵكو شه‌قی زه‌مانه رووی پێكردوونه‌ته خۆرئاوا ، هه‌ر بۆیه به هه‌مان ئه‌ده‌بیاتی ریشه‌كێش كردنی چه‌پیی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌مواندا ده‌كه‌ن ، به تایبه‌تی ئیسلامیه‌كان . كه‌واته ئه‌و دیموكراسیی و عه‌لمانیه‌ته‌ی ناوبراو ده‌یه‌وێت بێلایه‌ن نیه و ئایدیۆلۆژییه ، هه‌روه‌كو مۆدێله‌كه‌ی ئه‌تاتۆركیش دژی ئاینه ، رێگه‌ش نادات میكانیزمه‌كانی ده‌وڵه‌تداریی بێلایه‌ن بن و به یه‌ك مه‌ودا له هه‌موانه‌وه دوور بن و گه‌ل بیانداته ده‌ست هه‌ركه‌س و لایه‌نێ كه ویستیی ، ئه‌وه 23 ساڵه پارته‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار به گشتیی و خۆیشی به تایبه‌تیی رێگری سه‌ره‌كیی بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیستم و میكانیزمه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به دامه‌زراوه‌یی و نیشتمانیی نه‌كرێن و ئه‌وه چوینه‌ته ده‌یه‌ی سێیه‌مه‌وه تازه حیزب و حكومه‌ت له هیچ شوێنێك لێك جیا ناكرێنه‌وه .
4. له وته‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار ئامانجی كۆنفرانسه‌كه و ده‌رهاویشته‌كانی راگه‌یاند ، دووژمنایه‌تی خۆی و گاڵته‌كردنیشی به قورئان و شارستانیه‌تی ئیسلامیی نه‌شارده‌وه ، ئه‌گینا كه‌سی دیموكراسیی ده‌بێ بزانێت ئازادییه‌كانی ئه‌و تا ئه‌و جێگه‌یه كه سنووری مرۆڤه‌كانی تر نه‌شكێنێت ، ئایا كه‌سی دیموكرات كاری چیه به گاڵته‌كردن به ده‌قه پیرۆزه‌كان ، كه ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر له خه‌ڵكی كوردستان په‌یڕه‌وییان ده‌كات و ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و برینداریان ده‌كات ، بۆ نمونه ئه‌و ده‌توانێت به شله و سه‌روپێی و كه‌باب و شفته گۆشتی به‌راز بخوات ، بۆچی به گاڵته‌وه ده‌ڵێت : به ویژدانتان ده‌ده‌م ، گۆشتی حوشتر خۆشتره یاخود به‌راز ؟ ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جێی سه‌رسوڕمانه ئه‌م سیاسه‌تمه‌داره له فیكر و سیاسه‌ت و ئابووریی و كۆمه‌ڵناسیی و فه‌لسه‌فه و عیرفان و پزیشكیی و ... هتد قسه ده‌كات . ئایا مه‌لا به‌ختیار پزیشكی ڤێرته‌رنه‌رییه كه شیته‌ڵی ئه‌و دوو گۆشته‌ی كردبێت ؟ یا هه‌ر ئه‌وه‌یه كه له كاتی چه‌پی بوونیاندا ده‌یانگوت قورئانه‌كان به باری حوشتره‌كان ده‌نێرینه‌وه بۆ عه‌ره‌بستان با كه‌ری كورد ماندوو نه‌بێت . ئه‌وان حوشتر و خورما بووه به گرێ له‌سه‌ر دڵیان ، وا ده‌زانن ئه‌م دوانه ته‌نیا موڵكی عه‌ره‌بن . ئه‌وان دژی عه‌ره‌بی موسوڵمانن ، ئه‌گینا گرفتیان نیه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی بێ دین و دژ به كوردیش ، ئه‌وه‌تا هونه‌رمه‌ندانی لوبنان ده‌یان ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنانیان له كوردستان هه‌یه ، عادل ئیمام نیو كیلۆ زێر خه‌ڵات ده‌كرێت ، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌چێته ئاهه‌نگی ئه‌ره‌ب ئایدڵ و شاباشی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب ده‌كات .
كۆنفرانسه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار هه‌وڵێكی تره بۆ دابڕانی گه‌لی كورد له ئیسلام و شارستانیه‌تی ئیسلامیی ، پێناسه‌كانیشی روونه بۆ عه‌لمانیه‌ت و دیموكراسیی ، مۆدێلی عه‌لمانیه‌ته‌كه‌ی ئه‌تاتۆركیه و دیموكراسیه‌كه‌شی ئایدیۆلۆژییه و به ته‌عبیری ئه‌و به زۆر ده‌رخواردانی گۆشتی به‌رازه !!