لە ڕاپۆرتێکی پۆلیسی ئەڵمانیدا چەند شتێک دەربارەی ڕەوتەکەی م. کرێکار باسکراوە کەوا ئەم گروپە پشتیوانی ماددی لە گروپی قاعیدە دەکات.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کەوا تا ئێستا ٨ کەس گومانیان لەسەرە کە دەستیان هەیە لە دروستکردن و پشتیوانی کردن و بەرنامە دانانی ئەم ڕەوتە.
گروپەکەی م. کرێکار لەگەڵ قاعیدە وە گروپی ئەنسار ئەلئیسلام پەیوەندیەکی زۆر بەهێزیان هەیە.
لە لێکۆڵینەوەکانی موخابەراتی ئەڵمانیدا هاتووە کەوا نەجمەدین فەرەج احمد کە ناسراوە بە کرێکار پێشەواو ڕابەری ئەم گروپەیە.
یەکێک لە گومانلێکراوەکان کوردێکی باشوری کوردستانە و تەمەن ٣٤ ساڵە لە وڵاتی سویسرا دەژی، دەوری سەرەکی پەیوەندیەکانی گروپی کوردی قاعیدەی هەیە و هەروەها پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ کرێکاردا هەیە.
ئەم کەسە پێشتر لەلایەن پۆلیسی سویسریەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە دەربارەی پەیوەندیەکانی بە ڕەوتەوە.
دۆکیومێنتەکان کاتێک بۆ مێدیا ئاشكرا بوون کەوا پۆلیسی سویدی کەسێکی کوردی ئێرانی داواکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە دادگای وڵاتی سوید. کە ئەم دۆکیومێنتانە لە وڵاتی سوید ئاشکرا کران.
ئەم کەسە پێشتر لە وڵاتی نەرویج ژیاوە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی نەرویجەوە نێردرایەوە بۆ ئێران لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١١دا، بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە ئەوروپاو لە سوید نیشتەجێیە.
ئەم کەسە پەیوەندیەکی توندو تۆڵی لەگەڵ کرێکاردا هەبووەو ئاگادارە لە دامەزراندن و بەرنامەو پلان دانان بۆ ڕەوتەکەی کرێکار، بە ڕای پۆلیسی ئەڵمانی.
بەپێی لێدوانێکی پارێزەری گشتی سویدی ئەم کەسە هیچ تاوانێکی لەسەر نیە لە وڵاتی سوید بۆ هیچ مەبەستێک وە پێشتریش سزا نەدراوە.
ئەم کوردە دانیشتووەی سوید نە لەلایەن دادگای سویدەوە وە نە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە پەیوەندی پێوە نەکراوە بۆ ئەو مەبەستە، بۆیە کاتێک کە ڕۆژنامەی "ئافتۆنبلادی" ئەو وڵاتە پەیوەندی پێوەکرد.. سەری سوڕماو بەم شێوەیە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسەکەی دایەوە کاتێک کە پرسی: ئایا داوا کراوی لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مەلەفی کرێکار؟
لەوەلامدا وتوویەتی: من ناتوانم هیچ لەو بارەیەوە بڵێم پێش ئەوەی کە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەم، چونکە کاریگەری لەسەر ژیانی تایبەتیم دەبێت و دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفت بۆم لە وڵاتی ئێران، ئێوە دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ڕێکخراوێکی سیخوڕی ئێرانیەوە وە ئەگەر شتێك لەو بارەیەوە بدرکێنم ئەوا سزای لە سێدارەدانم دەدرێت بەسەردا لە ئێران.
یەکێکی دیکە لە تاوانبارەکان کەسێکی کوردی عێراقە و تەمەنی ٣١ سالە لە وڵاتی بەریتانیا نیشتەجێیە.
پەیوەندی هەیە لەگەڵ نەرویجدا و هاوکاری کرێکار بووەو چەندین جاریش سەردانی نەرویجی کردووە. هەروەها ئامادە بووە لە دانیشتنەکانی دادگایی کرێکاردا.
بڕیارە کەسێکی دیکە لە نەرویج لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ساغ نەبۆتەوە کەوا تاوانباربێت لەم مەلەفەدا.
ئەم گروپە کەناوی ڕەوتی هەڵگرتووە گروپێکن کە دۆستی گروپە تیرۆریستیەکانن و دژی وڵاتانی ڕۆژئاوان، لە ڕاپۆرتەکەی پۆلیسی ئەڵمانیدا ئەوە هاتووە کەوا زۆربەی زۆری ئەو دۆکیومێنتانەی دەستیان کەوتووە دەربارەی ڕەوت لە ڕێگای تۆڕی ئەنتەرنێت کە لەلایەن شووێنکەوتوانیەوە گۆڕدراونەتەوە هەروەها لە ڕێگای دۆمێن و ماڵپەڕی دوربینەوە دەستیان کەوتووە.
ئەم ناوانە لەلایەن پۆلیسی نەرویجیەوە ناسراون، بەڵام پۆلیسی ئەڵمانی لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانی لەسەر ئەم کەسانە ئەنجام داوە تا بگاتە بنەڕەتی دروستبوونی ئەم گروپە.
هەدەفی ئەم گروپە ئەوەیە کەوا حکومەتێکی ئیسلامی لە باشوری کوردستان دروست بکەن، بۆ ئەوەی بەم ئامانجە بگەن لە بەرنامەیاندا بوو کەوا ١٠٠ کەس لە شوێنکەوتوانیان لە هەموو ئەوروپاوە بگەڕێننەوە کوردستان تا دژی دەسەڵاتدارانی کوردستان جیهاد بکەن، کە دەتوانرێت لە ڕاپۆرتەکاندا ببینرێت.
ئامانجی کاریان ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی دژی هێزەکانی ئەمەریکاو و نەرویج و تەقاندنەوەی بەرژەوەندیەکانیان و کوشتنی خەڵکی ئەو وڵاتانە لە عێراق و کوشتنی قەناس و تەنانەت بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژیان. ئەمانە لە ڕاپۆرتی پۆلیسی ئەڵمانیدا باسی لێوەکراوە.
چالاکیەکانی کرێکار دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی ٩٠، بەڵام لەم چەند ساڵەی دواییدا شێوازی کارەکانی گۆڕی بەوەی کە لەڕێگای ئەنتەرنێتەوە بەتایبەت تۆڕی کۆمەڵایەتی پاڵتاڵک پەیوەندی دەکرد بە شوێنکەوتوەکانیەوە، هەر لەو ڕێگایەشەوە بوو کە پۆلیسی ئەڵمانی توانی کۆنترۆڵی چالاکیەکانیان بکات و ئاگادار بێت لە دامەزراندن و پلاندانان و هاندانی خەڵکی.
هەروەها ئەم گروپە کۆنفرانسی ساڵانەی دەگرت تا کەسە سەرەکیەکان دیاری بکرێن، لەم کۆبونەوانەدا چەندین کۆمیتەو گروپی بچوک دیاری دەکران بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان، لە سەروی هەموویانەوە کرێکار وەستاوە و دوای ئەوانیش ئەو کەسانەی کە ڕاوێژیان پێدەکات.
لە راپۆرتەکەدا نەهاتووە کەوا ئەم باسانە لە ژوورە گشتییەکاندا کراوە یاخود لە ژوورە داخراوەکاندا.
لەدوای ڕابەر چەندین کۆمیتە هەبوون لەوانە کۆمیتەی ماڵی، کە کاروباری کۆردنەوەی پارە بووە، کۆمیتەی پەیوەندیە گشتییەکان (دبلۆماسیەت)، هەروەها کۆمیتەی کۆمەڵایەتی و کاروباری ڕاگەیاندن.
لە دیکۆمێنتەکاندا هاتووە کەوا کرێکار لە تۆڕی ئەنتەرنێت چەندین کۆرسی ڕۆژنامەنوسی و پێگەیاندنی کەسەکان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیە گشتیەکان گیردراوە و خەڵکی پەروەردە کراوە.
داواکاری گشتی ئەڵمانی چەندین پرسیاری ئامادەکردوە لەسەر پەیوەندیەکانی نێوان کەسە گومانلێکراوەکان بۆ ئەوەی بگەنە ئەو ئەنجامەی کە چۆن ئەم گروپە لە ڕێگای ئەنتەرنێتەوە دامەزراوەو کاریانکردووە.
دەسەڵاتدارانی ئەڵمانی داوا لەو کەسە ئێرانیە دەکەن کە دانیشتوی سویدە کەوا ئەو کەسانەی کە پەیوەیندی نزیکیان هەیە لەگەڵ ئەم گروپە ئاشکرا بکات.
بڕیار وایە لە هەموو دانیشتنەکانی لێکۆڵینەوە لە کەسە گومانلێکراوەکان داواکاری گشتی و پۆلیسێکی ئەڵمانی ئامادەبن.
پێشتر کەسێکی شارەزا لە بواری تیرۆردا کە ناوی (برینیار لیا)یە و خەڵکی نەرویجە ئەوەی بە کەناڵی (ئێن، ئاڕ، كەی) نەرویجی ڕاگەیاندبوو کەوا ڕەوت مانای گروپێکی چەکداری، شۆڕشگێرین کە لەناوچەکانی کوردستانی ئێران و عێراق کارو چالاکی ئەنجام دەدەن. گروپەکەی کرێکار زۆر گرنگی دەدەن بەو جوڵانەوانەی کە ناوچەکانی خوارو ناوەڕاست و باشوری عێراقدا ڕوو دەدەن.
پێم وایە کەوا کرێکار لە وتارەکانی لە تۆڕی پاڵتاڵک و لە دادگاش ئەوە دەگەیەنن کەوا ڕەوت دەیەوێت ببێتە گروپێکی چەکداری لە کوردستان.
- لێرەدا پرسیارێکی سەرەکی دێتە پێشەوە کەوا چۆن دەتوانین ئەم وتارانە تەرجومە بکەین تا بگەینە ئەوەی کە مەبەستیان ئەنجامدانی کاری تیرۆریستیە لە دەرەوەی عێراق.
سیاسیەتی کوردی سیاسەتێکی میلیشیایە، دروستبوونی گروپێکی بێ چەک لە جێگایەکی ئاوادا بێ سودە. کە وتراوە ڕەوت بەس تەنها گروپێکی فیکریەو بەس. ئەمانە ووتەکانیانە کە بۆ رۆژنامەی (ڤێ، گێ) نەرویجی کردووە.
ئەم شارەزایە لەم بوارەدا پێی وایە کەوا پۆلیسی ئەڵمانی توانیویەتی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم گروپە بێنێتە مەیدانەکە.
ئەو گروپەی کەوا کرێکار دروستی کردووە باسێکی سەرەکی دادگای نەرویج نەبوو وە زۆر نەچوونە ناو قوڵای کە کارو چالاکی و ئامانجی ئەم گروپە چیە، ئەو هەڕەشانەی کە کرێکار دەیکرد زیاتر بەهەند وەردەگیرا ئەگەر گروپ و ڕێکخراوێکی لە پشت بوایە، ئایا چەند کەس کرێکار وەک کەسێکی باش و سەرکردەو ڕابەری خۆی سەیر دەکات جێگای سەرنجی دادگا بوو.
کرێکار ساڵی ڕابردوو سزا درا بە زیندانی کردنی بە دوو ساڵ و دە مانگ لەسەر هەڕەشەی کوشتن، وە بەرائەتی دەرچوو لەسەر هاندان و ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی. ئەم بڕیارەش لەلایەن دادگای باڵای نەرویجیەوە دەرچوو.
پارێزەرەکەی کرێکار بە ڕۆژنامەی (ڤێ، گێ)ی نەرویجی ڕایگەیاند کەوا تا ئێستا هیچ زانیاریەک یاخود نامەیەکم لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە کەمێک قورسە قسەوباس لەسەر ئەو مەسەلەیە بکەم.
بەپێی وتەکانی داواکاری گشتی (ماریت باکەڤیگ) کرێکارو کەسێکی دیکە لە نەرویج لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیەوە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە. پارێزەرەکەی کڕیکار دەڵیت: من تێناگەم کە بۆچی وای وتووە، چونکە ئەوان داوان کردووە کە لێکۆڵینەوە بکەن ئەگەر کارێکی وا کرابێت دەبێت ئێمە پێشتر ئاگادار بکرێینەوە، پارێزەرەکەی کرێکار نایەوێت هیچ لێدوانێک لەسەر ئەوە بدات کە ئایا کرێکار پەیوەندی لەگەڵ قاعیدە هەیە یان نا وەک ئەوەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە.
http://www.vg.no/nyheter/utenriks/terrorisme/artikkel.php?artid=10119110