عالیە نسێف بە گەندەڵ دەرچوو
29/03/2015 نوسەر: bzavpress

عالیە نسێف بە گەندەڵ دەرچوو

عالیە نسێف، ئەندامی لێژنەی نەزاهە لەئەنجوومەنی نوێنەران بەهۆی سوكایەتی كردن بەچەند كەسایەتییەكی سیاسی و حكومەت، لێژنەكە بڕیاری لابردن و دەركردنی نسێفی داوە.

سەرچاوەیەك لەلێژنەی نەزاهەی ئەنجوومەنی نوێنەران ووتیشی، دوای سوكایەتییەكانی نسێف لێژنەكەیان گلەیی و سكاڵایەكی زۆری بەدەست گەیشتووە.

 بەپێی  زانیاریەکان، نسێف لەبەرامبەر داپۆشینی چەندین دۆسییەی گەندەڵی داوای بڕە پارەیەكی زۆری كردووە، بۆیە لێژنەی نەزاهەش دۆسییەكەی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بەرز كردۆتەوەو داوای دەركردنی لەو لێژنەیە كردووە.