31/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
لە ماکوانەوە بۆ هانتینگتۆن
ئەم شەو بەتەنیا بووم دەنگی مناڵ و گریان نەبوو.. بیرم لە قسە بەناوبانگەکەی هانتینگتۆن دەکردەوە کە دەڵێت: شارستانیەتەکان بەیەکدا دەکێشن..
دوایی بۆم دەرکەوت قسەکەی زۆر بێمعناییە و زۆر لە نامەعقولیزمەکانە .. جا با پرۆفیسۆر بێت لە زانکۆی هاردفارد.. بۆم دەرکەوت خوای ئەو و منیش و هەموو جیهان دەفەرموێت.. شارستانیەتەکان تەعروف دەکەن و یەکتر دەناسن ..
هەر وورد تر بیرم کردوە، تێگەیشتم ، جیاوازی لە نێوان رەوشتی خەڵکی و ڕەوشتی سیاسی دوو شتی زۆ لێك جیاوازن .. بەڵام ئەو پرۆفیسۆرە ئەقڵی بەم شتە نەشکاوە ..چۆن ؟
ڕەوشتی خەڵکی بە فیگرەت حەزی بە یەکتر ناسینە، لەدوای ئەوەی کە خۆم ٤ قاڕە گەڕاوم و زیاد لە ٢٦ دەوڵەتم دیوە هەموو ئەوە دەردەخەن گەلان حەزیان بە یەکتر ناسینە
خوای پەروەردگار تەحقیقی ئەم ئیعجازەمان لە قورئان بۆ دەکات و دەفەرموێت:ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَڵقْنَاكُم مِّن ژَكَرٍ ۆأُنپَی ۆجَعَلْنَاكُمْ شُعُوبًا ۆقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ الڵّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ الڵّهَ عَلِیمٌ خَبِیرٌ ﴿13﴾
ئهی خهڵکینه ئێمه ههمووتانمان له نێرومێیهك درسوتکردووه (که باوکه ئادهم و دایکه حهوایه)، وه کردوومانن به گهلان و تیرهو هۆزانی جۆربهجۆر، تا یهکتر بناسن و پهیوهندیتان خۆش بێت به یهکهوه..بهڕاستیی بهڕێزترینتان لای خوا ئهوهتانه که زۆرتر له خواترسه و فهرمانبهرداری خوایه، بێگومان خوا زاناو ئاگایه به ههموان.
جا من پێم وایە ..ئەم پیاوە- چونکە- خۆی زانای زانستی سیاسییەکانە و لە رەوشتە سیاسییەکەوە بیری لێکردۆتەوە بۆیە کەتوۆتە ئەو هەڵەییەوە، پێیوایە شارستانیەتەکان بەیەکدا دەکێشن ، منیش دەڵێم: مامۆستا بیرمەندو بەرێز .. هانتینگتۆن تۆ لەچاوی سیاسەتی ئەمریکاوە تەماشای جیهان دەکەیت و بیر دەکەیتەوە، چونکە تۆش بەشێکی لە دارێژەری سیاسەتی ئەمریکا ، ئەو ووڵاتەیەکگرتوانەی ئەمریکا راست دەکەیت بەهەموو لایەکدا دەکێشێت..
هەرچەندە منیش لەبەر چاومە کەچۆن پیدا دەکێشن . کەی چۆن ئەویان نازانم جارێ