31/03/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پاشای سعودیە مەرجمان هەیە بۆ راگرتنی هیرشەکانی هاوپەیمانی دژ بە حوسیەکانی یەمەن
پاشای سعودیە چوار مه‌رجی دیاریی کرد بۆ راگرتنی هیرشەکانی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیی به سه‌رۆکایه‌تی ریاز دژی بە یه‌مه‌ن.
"سلمان بن عبدالعزیز" ، پاشای سعودیە له کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی ئه‌م وڵاته رایگه‌یاند که ریاز 4 مه‌رجی هه‌یه بۆ راگرتنی ئۆپێراسیۆنی بوردومانی یه‌مه‌ن له چوارچێوه‌ی ئۆپێراسیۆنی ناسراو به "طوفان قاطع" که حه‌وسییه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌بێ جێبه‌جێی بکه‌ن.
ناوبراو وتیشی، مه‌رجی یه‌که‌م ئه‌مه‌یه که یه‌مه‌ن به باوه‌شی ئاوه‌ڵه هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی یه‌مه‌ن که خوازیاری پاراستنی ئاسایش و سه‌قامی ئه‌م وڵاته‌ن قه‌بوڵ بکا تا بتوانن له‌ژێر چاودێریی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداوی فارس و له چوارچێوه‌ی پابه‌ند بوون به یاسا و نهیارییهتیی له‌گه‌ڵ کوده‌تا به‌دژی ئه‌م یاسایه کۆببنه‌وه.
پاشای سعودیە جەختیشی کردەوە : مه‌رجی دووه‌م کۆنتڕۆڵی دووباره‌ی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن به‌سه‌ر هه‌موو زه‌مینه‌کانی ئه‌م وڵاته و مه‌رجی سێیەم گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌ک بۆ ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن و چواره‌میش ئه‌وه‌یه که حه‌وسییه‌کانی ئه‌م وڵاته هه‌ره‌شه له ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ نه‌که‌ن.