02/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
وەزیری پەروەردەی: دواى بەستنی كونگره بەیاسایەكی نوێ گرفتەكانی پەروەردە چارەسەر دەكەن
د.پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوای بەشداری لەكۆنفرانسیكى پەروەردەیی ڕاگەیاند: ئێستا بەیاسایەكی نوێ دەمانەوێت گرفتەكانی كەرتی پەروەردە چارەسەر بكەین و بەو یاسایە گۆڕانكاری جەوهەری و ستراتیژی ئەنجام بدرێت لەبورای فەلسەفەی پەروەردە.
لەبارەی بەستنی كۆنگرەی پەروەردەیی وەزیری پەروەردە وتی"ئێستا لە بابەتی ئەزمونەكان كێشەمان ماوەو ناتوانین كات دیاری بكەین بۆ بەستی كۆنگرەكە بەڵام لەزوترین كات هەوڵ دەدەین كۆنگرە ببەستین و كۆنفرانسی شارەكانیش كۆتایی هاتوە".
سەبارەت بەدروستكردنی بینای نوێ بۆ قوتابخانەكان بۆچارەسەركردنی گرفتی دوو دەوام و سێ دەوام لەقوتابخانەكان پشتیوان سادق وتی "بڕیار بوو لەماوەی حەوت ساڵی داهاتوو 2000 قوتابخانە دروست بكرێت ، بەڵام قەیرانی دارایی ئەوەشی پەكخست و ئێستا لەهەوڵی ئەوەین بەقەرز ئەو كارە بكەین".