02/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
پەرلەمانی كوردستان لەسەر دەستور و ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی گفتوگۆ دەکات
لەو بارەیەوە ، بەپێی هەواڵێكی پیگەی فەرمی پەرلەمانی كوردستان ئەمڕۆ لە میانی پێشوازیكردنی لە " میهایتا ئینی" كونسوڵی رۆمانیا یوسف محەمەد سادق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندوە: ئێستا هەرێمی كوردستان لەبەردەم گۆڕانكارییەكی گەورەدایە، كە ئەویش گفتوگۆی لایەنەكانی پەرلەمانی كوردستانە لەسەر دەستوری هەرێمی كوردستان و ماوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش كردوە پەرلەمانی كوردستان لە گفتوگۆی و چارەسەری یاسایی ئەم پرسەدان، هەروەهای رونیشیكردەوە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و قەیرانی دارایی هەرێم ئاسۆی چارەسەری كێشەكان دەركەوتوە.
لەبەرامبەریشدا كونسوڵی رۆمانیا رایگەیاندوە بونی ئەوان لە هەرێمی كوردستان پشتیوانییەكی بەهێزە لە هەرێم، ئاشكراشی كردوە كە بەدەر لە پشتیوانی پێشمەرگە لە شەڕی دژە تیرۆر، چارەسەری پزیشكی بریندارانی ئەو شەڕەش بكەن.