02/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەغداد پابەندە بەرێکەوتنەکەی نێوان ھەرێم و عێراقەوە
بەغداد بڕی 445 ملیۆن دۆلاری وەکو موچەی مانگی ئازار رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات.
ھوشیار زێباری، وەزیری دارایی عێراق،رایگەیاند: بەغداد بڕی 445 ملیۆن دۆلاری بۆ مانگی ئازار رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات، ئەوەش نیشانەیە بۆ ئەوەی کە بەغداد پابەندە بەرێکەوتنەکەی نێوان ھەرێم و عێراقەوە.
وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندووە، سەرجەمی ئەو بڕە نەوتەی لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان ڕەوانەی دەرەوەی دەکات گەیشتۆتە 300 ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
هاوکات هەرلەوبارەیەوە (ئەحمەد عەبدولرەحمان) وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم، رایگەیاند: بەنوسراوی فەرمی لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئاگادارکراونەتەوە کە527 ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت و چاوەڕوان دەکەین ھەفتەی داھاتوو ئەو بڕە بگاتە ھەرێم.