02/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
بەشدارى سودان لە ( عاصفة الحزم ) و راست کردنەوەى هــــەلــــویســـــتـــــى ســـــیاســـــــى خـــــەرطــــــوم
دواى ئەوەى چەکدارە حوسیەکان دەستیان بەسەر تەواوى ولاتى یەمەندا گرت، وولاتە نەوتیە خەلیجیەکان هاواریان لى هەستاو زانیان بەرزەوندیەکانیان کەتۆتەوە مەترسیەوە لەو روانکەیەى کە ایران ریبەرایەتى پیش رەوى حوسیەکانى دەکردوبالادەستى خۆى لە یەمەنیش نیشاندا، سودانیش یەک لەو ولاتانە بوو زۆر زوو بەدەم بانکەوازەکەى سعودیەوە رۆیشت بۆ بەشدارى کردن لەم هاوپەیمانیتیە، بەلام لیرەدا پرسیاریک دیتە پیشەوە کە ئايا پالنەرەکانى بەشدارى سودان چین لەم هاوبةيمانیتە؟.
بۆوەلامى ئەم پرسیارە دەکریت بلین : هەر لەسەرتاى شۆرشەکانى بە هارى عەرەبى سودان بەتایبەتیش بەریز عمر بەشیر وەک یاریکەریکى زۆر جالاک دەرکەوتوە لە تیروانین لە کۆرانکاریەکانى ناوجەکە و لەکەل هاتنە پیشەوەى هەر پیشهاتیکى خیرا ئەم وەک یاریکەریکى ناوازە توانیویەتى دیدیکا سیاسیەکانى خۆى بهینیتە سەر واقیع ، بەدەر لەوەى ولاتى سودان قەیراناویە بەدەیان کیشەى سیاسى و داتەبینى ئابورى. لیدانى یەمەنیش دەرفەتیکى کەورە بوو بۆ سودان کە بتوانیت هەلە مبیززویەکەى راست بکاتەوە کە لەجەنکى کەنداوى سیەم ى داکیرکردنى عیراق بەشدارى نەکرد، و کەوتە بەرەى بشتکیرى کردنى هیزى شەرەوە ( ایران )کە ئەمیرکا ناوى بردبون ، بۆیە لەدواى ئەوە سودان کەورەترین باجى ئەم بیشتکیرى کردنەى دا لە ئیران .. وەک جیابونەوەى باشورى سودان و هەلکشانى کردەى هیزە جەکدارەکان لە ویلایەتى کۆردۆفان و ویلايه تى دارفۆر، وکەماریەکى ئابورى زۆر توند لە لایەن رۆزئاواو ولاتانى خەلجیى دۆستى ئەمریکا لەسەر سودان.
دواى تیبەربونى کات سودانیەکان بى هیوا بوون لە یارمەتى ئیرانیەکان بۆ ئەو بارودۆخەى کە سودان دەکوزەریت . بۆیە سەیر دەکەین ماوەیەک بیش ئیستا خەرتوم بى هیوابوو لە بالبشتى ایران بۆى ، بۆیە کۆرانکارى کەورە لە دیکاى خەرتوم رویدا ئەویش بەداخستنى تەوەواى سەنتەرە رۆشنبیریەکانى ایران لە سودان کە ئامانجیان بلاوکرنەوەى فکرى شیعى بوو، ئەم کەردەلولەش کارتیکى کرنک تر بوو بۆ سودان جونکە:
1- سودان توانى دیدکاى ولاتە خەلیجیەکان بهینیتەوە بەلاى خۆى داو، ئەکەرى هەیە لەداهاتوو دەیان ملیۆن دۆلار بۆئەم بەشداریە وەربکریت لەکاتیکدا سعودیەکان هیج بیوستیەکیان بە جەک و تەیارەى سودانیەکان نیە.
2- لادانى ئەو روانینەى کە لەلایەن ئەمریکاو دۆستانى هەیبوو لە بالبیشتى سودان بۆ بۆ ئیران و حەماس و حزب الله لوبنانى .
3- کۆرانکاریەکى تەواوى ولاتى سعودیە بەرامبەر سودان بەتایبەت دواى هاتنە سەر کارى مەلیک سەلمان کە هەمومان دەزانین دیکاى سەلمان جیاوازى زۆرە لە مەلیکى کۆج کردبوو .. کە بیى وایە هیزى شیعە لەناوجەکە هەرەشەى سەرەکیە.. نەک هیزە سیاسیە ئیسلامیەکان.. کە لەمەیان مەلییکى کۆج کردوو هاوراى خالى دەوەم بوو. بۆیە بۆ سعودیە زۆر کرنکە ولاتیکى رووبەر فراوانى وەک سودان بکات بە هاوپەیمانى خۆى بۆ احتیواکردنى فکرى شیعە لەناوجەکە.
لە کۆتایدا ئەوەى جیگەى نیکەرانى به شيكى زؤر نوخبەى رۆشنبیرى سودانیە ئەوەیە كة راستە سودان هەلویستیکى راستى نیشان داوە .. بەلام بە بیى دەستورى سودان بیت دەبیت بۆهەر بەشداریەکى سودان لەحالەتى طارء ناردنە دەروەى هیز و جەک بۆ دەروەى سودان دەبیت رەزامەندى ئەنجومەنى نیشتمانى وەربکرییت ئەمەش بەرونى لە مادەى 91 دەستورى سودان هاتووە. بەلام تا ئیستا ئەنجومەنى نیشتمانى ئەم رەزامەندیەى دەر نەبریووە .