حەشدی شەعبی لە تکریت دەستی کردووە بە تاڵانکاری
02/04/2015 نوسەر: bzavpress

حەشدی شەعبی لە تکریت دەستی کردووە بە تاڵانکاری


ئەمڕۆ چەكداری میلیشیا شیعەكان لەشاری تكریت دەستیان كردووە بەتاڵانكاری سووتاندنی ماڵی هاوڵاتیانی سوونەمەزهەب.

دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراق پێشڕەویان ڕووەو بەشێكی تری شاری تكریت كرد، لەئێستادا دەنگۆی تاڵانكاری و سووتاندنی ماڵی هاوڵاتیان بڵاوبۆتەوە لەلایەن میلیشیا چەكدارەكانی حەشدی شەعبی.
بەپیی زانیاریەکان،  ئێستا هێزە ئەمنییەكان دەستیان گرتووە بەسەر (95%) ی شاری تكریت و پێكدادانەكانیش درێژەیان هەیە.

ئەمەو لەکاتیکدا سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، هێزە ئەمنییەكان دەستیان گرتووە بەسەر شاری تكریت و چەكدارەكانی داعشیان لەشارەكە كردۆتە دەرەوە، بەڵام داعشیش لەمیحوەری روومادی پەلاماری بردووەو چەند ناوچەیەكی كۆنترۆڵ كردووە.