ئیران داوای هەلوێستی زیاتر لە عەبادی دەکات سەبارەت بە هێرشەکانی سعودیە بۆ سەر یەمەن
02/04/2015 نوسەر: bzavpress

ئیران داوای هەلوێستی زیاتر لە عەبادی دەکات سەبارەت بە هێرشەکانی سعودیە بۆ سەر یەمەن

حەسەن روحانی، سەرکۆماری ئێران  داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی کردووە لەبەرامبەر رەوشی یەمەن هەڵوێستی زیاتریان بەرامبەر بەهێرشی ئاسمانییەکانی وڵاتانی عەرەبی هەبێ.
 
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پەراوێزی سەردانی بریکاری وەزیری دەرەوەی ئێران مورتەزا سەرمەدی بۆ بەغدا و دیداری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق، نامەیەکی سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی داوەتە حەیدەر عەبادی.
لەو نامەیەدا هاتووه سەرکۆماری ئێران، داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، هەڵوێستی روون و زیاتری هەبێ، بۆ رەتکردنەوەی دەستێوەردانی وڵاتانی عەرەبی لەکاروباری یەمەن ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە  بەسەرکردایەتی سعوودیە بۆ سەر وڵاتی بەڕێوە دەچێت.
  بەپێی بەیاننامەکە، روحانی بە عەبادی راگەیاندووە : "پێویستە وڵاتانی عەرەبی و سعوودیە دەستبەجێ هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر وڵاتی یەمەن رابگرن و بنەمای لێکتێگەیشتن و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان قەبووڵ و پەیرەو بکەن و حکوومەتی عێراقیش بۆ هاتنە کایەی ئەم ئامانجە زیاتر هەماهەنگ بێ".