03/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
فەرەنساش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی هەرێمی كوردستان
دوای ئەوەت وەزیری پێشمەرگە سەردانی فەرەنسای کرد، ئەمرۆ کۆتا دیدارو كۆبوونەوەیان لەكۆشكی ئیلیزێ لەشاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا، سەرۆكی ئەو ووڵاتە بەڵێنیدا زیاتر هاریكاری و كۆمەكی سەربازی هەرێمی كوردستان بۆ شەڕی گروپە چەكدارەكانی داعش بكات.
هۆلاند پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە لە شەڕی داعش دووپاتكردۆتەوەو رایگەیاندووە: پێشمەرگە بە نوێنەرایەتی جیهان شەڕی چەكدارەكانی داعش دەكات و فەرەنساش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی هەرێمی كوردستان.
لەلایەن خۆشیەوە وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە، ئامانجی سەردانەكەیان بۆ فەرەنسا باسكردنی شەڕی پێشمەرگەو چەكدارەكانی داعشەو داوای هاوكاری سەربازی زیاتر دەكەن بۆ پێشمەرگە.