03/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
خەرجییەكانی سێ سەرۆكایەتیەكە كەمكرایەوە
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، بودجەی هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق بە ڕٍێژەی 75% كەمكراوەتەوە.
جەبار عەبدولخالقو رایگەیاند كە خەرجییەكانی هەرسێ سەرۆكایەتیی كۆمار، ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆك وەزیران بە رێژەی 75% بۆ سوودەكانی خۆیان و میوانداری و چاككردن كەم بووەتەوە.4
ئەوەشی خستوەتەڕوو" لە یاسای بودجەدا هیچ بڕگەیەك نییە بۆ كەمكردنەوەی مووچەی سێ سەرۆكایەتیەكە (كۆمار و پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران) بەڵكو تەنها ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەكەی داوە ".
هەروەها رۆژی سێشەممەی رابردووش ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا كە مووچەی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی ئەنجومەن بە رێژەی 50% كەم بكاتەوە