03/04/2015
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەندامیكى سەرکردایەتی یەکێتی: يەکێتی دوچاری تەقینەوەی نێوخۆیی ده بيته وه
شاڵاو عەلی عەسکەری ، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی باس لەوەدەکات ماوەی ساڵێکە مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی کۆنەبونەتەوەو دەشڵێت" ئەگەر بەو کێشانەوە بچینە کۆبونەوە، ترسی ئەوەمان هەیە دوچاری تەقینەوەی نێوخۆیی ببین".
وتيشى، لەناو ئێمە کەس بڕیار بەدەست نیە و کەس بە کەسە، یەکێتی ئاشی نەزانە و خوا دەیگێرێت، ئەگەریش ئەم ئاشەوانانە نەزان بیگێڕێت ئەوا کەس لێیان قبوڵناکات و پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان دەریاندەکەن.
ناوبراو جةختى كرده وه بە یەکێک لە "کێشەکانی یەکێتی" دەزانێت و دەڵێت: دوای وازهێنانی ئازاد جوندیانی، مەلا بەختیار سەرپەرشتی ئاشی راگەیاندنی یەکێتی دەکات و دیاریشە کە ئەو سەر بە چ باڵێکە و راگەیاندنی یەکێتی بە چ ئاقارێکدا دەبات!.
سەبارەت بە رۆڵی جێگرانی سکرتێری ئەو حیزبە، عەسکەری دەڵێت: کۆسرەت رەسوڵ و د.بەرهەم وەک پێویست رۆڵیان نەماوە بەڵام نێوەندگیری باش هەیە بۆ ئەوەی کارەکان وەک ئەوەی دەبێ ببێ، بخرێنەوە سەر سکە.
هاوكات له باره ى پرسی درێژکردنەوەی ویلایەتی بارزانیش ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەگەر پارتی ئەو پرسە بە بڕیاری تاک لایەنانە یەکلا بکاتەوە ئەوە هەڵەی هەمومانی تێدایە، چونکە یەکێتی رۆڵی گەورەی هەبوە لەوەی پارتی ببێتە حیزبی حاکم و تاکڕەو لە کوردستان".