راگەیاندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە
03/04/2015 نوسەر: bzavpress

راگەیاندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا، کوژرانی بکوژی شەهید هوجامی سورچی راگەیاند.

 لەراگەیەنراوێكدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پشتڕاستی دەكاتەوە كە سەعات 8:45 خولەكی شەوی رابردوو لە گەڕەكی قاهیرەی شاری موسڵ،  (موفق اسعد اسكندر) كوژرا و دوو لە هاوكارەكانیشی بە سەختی بریندار كران. 

بەپێی راگەیەكراوەكە (موفق اسعد اسكندر) سەرەڕای ئەنجامدەری چەند كارێكی تیرۆریستی بووە، لە رێكەوتی 25 مانگی یەكی ئەمساڵ لە شاری موسڵ، ئەفسەرێكی پێشمەرگەی بە ناوی (هوجام سورچی) بەشێوەیەكی دڕندانە شەهید كردبوو.