ڕۆژانە نوسینی چەندان نووسەر لەپەرتووك و گۆڤارو ڕۆژنامەو سایتەكان دەخوێنینەوە،لەپێناو وەدەست هێنانیان، تاقەی بەدەنی و ماددی بەخەرج دەدەین، بۆئەوەی بتوانین خۆراكێك بۆبیرو هۆش كۆبكەینەوە.لەلایەكی تریشەوە بۆئەوەی لە كاروانی بەرەو پێشچوونی ژیارو شارستانیەت دانەبڕێین، بۆئەوەی بتوانین شان بەشانی ڕۆشەنبیران ڕێ بكەین. لەم پێناوەدا دەست بۆ هەموو پەرتوك و نووسراوێك دەبەین، با نووسەرەكانیان هەربیرو بۆ چوونێكیان هەبێت، لەپێناوی هەر ئامانج و بۆ هەر مەبەستێك نوسینەكانیان نوسیبێت، گرینگ نیە، بەڵام كاممان بیرمان لەوە كردۆتەوە خۆمان خاوەن و نووسەری پەرتوكێكین؟ كێ ئەم پەرتوكەی خوێندۆتەوە؟،كێ دەی خوێنێتەوە؟ ئایا هەر بەڕاست دەزانین نووسەری پەرتوكێكین؟ كە پێویستە ڕۆژانە بخوێندرێتەوەو هەڵە چنی بۆبكرێت، ئەم پەرتووكە لای تەوای مرۆڤەكان یەك ناوو نیشانی هەیە، ئەویش:- ( كردەوە چاك و خراپەكان)ە، بەڵام ناوەرۆك و عەجمی ئەو پەرتوكە لەكەسێكەوە بۆكەسێكیترجیاوازە. نووسەرەكەی ئازادە چی دەنووسێ و چۆن دەنووسێ و چی تێدا تۆمار دەكات، چەندی تێدا تۆمار دەكات، ڕەقابەو چاودێری وەزارەتی رۆشنبیری بەسەرەوەنیە، ئەوەی خۆت بتەوێت دەتوانی تێیدا تۆماری بكەی.
پەروەردگاری مەزن دوو كاتبی بۆ داناوە تا بۆتی ئەرشیف بكەن و لەفەوتان و لەناو چوون بیپارێزن. ئەم پەرتوكە هەموو چاكەو خراپەیەكی تێدا تۆمار دەكرێ و جێگای دەبێتەوە، پیاوەتی و جوامێری كەس فەرامۆش ناكات و لاری و لەوێری كەسیش ناشارێتەوە. عادەتی ئەم پەرتوكە وایە دوای لە چاپ دانیشی هەڵەچنی بۆدەكرێت و لەخڵت و خەوش پاك دەكرێتەوە، خەڵكانێك هەن لاپەرەكانی ئەم پەرتووكەیان پڕاو تەژیە لە وشەو دێری جوان و ئاڵتوونی و زیكرو تەسبیحات و دوعاو پاڕانەوەو لەدەرگای خوادان و شەو نوێژو پیاوەتی و جوامێری و بەهاناوە هاتنی هەژاران و دەست گرتنی لێ قەوماوان و كەفالەتی نازداران تەخشان و پەخشان كردنی پارەو ماڵ و سامان بەو شێوەیەی خوا پێی خۆشە، ئەوە ( فامامن اوتی كیبە بیمینە فسوفە یحاسبە حسابا یسیرا) . نوسەری تر هەیە تەواوی لاپەڕەی پەرتوكەی ڕەش كردۆتەوە بە وشەو دێری ناشیرین و قێزەون، لەجنێو دان و دەم پیسی و شەرواڵ پیسی و دزی و درۆزنی و كوشت و كوشتارو خۆشكردنی ئاگری شەڕو فیتنە و شیرك و هاوەڵ بڕیاردان بۆخوا و خۆگێژكردن و نەمیمی و ئیرەیی و داتاشینی بوختان و تۆهمەی نارەوا بۆ پاكان و چاكان (واماممن اوتی كیتبه وراو ڤهره فسوف یدعوا پبورا ویصلی سعیرا انه كان فی اهله مسرورا).
تەواوی مرۆڤەكانی سەر ئەم گێتیە خاوەنی ئەم پەرتووكەن، خوێندەواربن یانەخوێندەوار، ژن بێت یا پیاو،گەورەبن یا بچووك،گەدابن یا سوڵتان، ئەوە ئەم پەرتووكەیە دوای لەچاپدانیشی دەتوانی هەڵەچنی بۆبكەی و ئەوەی پێت باش نەبێت لێی بقرتێنی و دەری بێنی تەنها بە تەوبەو داوای لێخۆشبونێك هەرچی وشەو ڕستەی نادروستە لەپەرتوكەكەتدا ئاسەواری نامێنێت، ئەگەر هەر هیچ نەبێت پێویستە ڕۆژانە، كە سەر بەسەرینەكەت دەكەی چاوێك بەڵاپەرەی ئەم ڕۆژەت دابخشێنیتەوە ئاخۆ بابەتی ئەمڕۆ لەم پەرتوكەدا تۆمارت كردوە شایەنی ئەوەیە بگاتە بەردەمی خواو خوا بی خوێنێتەوە مردن و شەرمەزاریە بابەت و كردەوەیەك بۆ خوا بنێرین شایەنی ئەوە نەبێت خوا بیخوێنێتەوە.هەموومان كتێبی ئەوانی تر دەخوێنینەوە، بەوەی باسی كارو كردەوەكانیان دەكەین و خەریكی غەیبەت و باسكردنی كاروكردەوەكانی ئەوانی ترین، بەڵام كەممان پەرتووكی خۆمان دەخوێنینەوەو بەكارو كردەوەكانی خۆمان دادەچینەوە.
با قۆلی پیاوەتی و مەردایەتی لێ هەل بكەین ئەگەر شەیتانیش هەلی خەلەتاندین و فێلی لێكردین هەر زوو تەوبەو استغفارێكی مەردانەی لێ بكەین و ببین بە (خیر خگائین توابون) چونكە( اتائب من ژنب كمن لا ژنب له ) پەشیمان بوونەوە لەتاوان وەك ئەوە وایە هەر تاوانت نەكردبی.بەلێ ئەم پەرتووكە هەرلاپەرەیەكی 24 كاتژمێرجارێك دەنووسرێت وهەموورۆژێك كەلەتەمەنمان دەڕوات لاپەرەیەكی ترتۆماردەكەین،جاخۆشبەختی بۆئەومرڤەی لاپەرەكانی پەرتووكی تەمەنی بەشتی جوان وچاك پردەكاتەوە بۆئەوەی كاتێك دەگەینەوە لای پەروەردگارمان روومان هەبێت ئەوكتێبەی بەدەستی خۆمان نووسیومانە وەربگرینەوەو ئارەقەی شەرمەزاری دامان نەگرێت.چارەرەش وبەدبەخت وسەرلێ شێواوە ئەومرۆڤەی پەرتووكی تەمەنی جگە لەكاری خراپ ودزێووقێزەون شتێكیتری تێدانیە.